چاوش‌ئۆغڵو: "فه‌ڕه‌نسا با سه‌یری مێژووی ره‌شی خۆی بكات"
چاوش‌ئۆغڵو: "دوایین وڵات كه ده‌توانێت سه‌باره‌ت به جینۆساید و مێژوو وانه بداته توركیا، فه‌ڕه‌نسایه. چونكه رواندا و جه‌زائیرمان بیرنه‌چووه. فه‌ڕه‌نسا با سه‌یری مێژووی ره‌شی خۆی بكات، هه‌ڵنه‌ستێت وانه به توركیا بڵێته‌وه"
Ankara
ئه‌نتاڵیا- AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له میانی گوتارێكدا كه له سیمیناری ٩٩یه‌مین رۆز-رۆس و كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی گرووپی تایبه‌تیی ده‌ریای سپی و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له میانی ده‌سته‌ی په‌رله‌مانیی ناتۆ، پێشكه‌شیكرد، رایگه‌یاند:
"دوایین وڵات كه ده‌توانێت سه‌باره‌ت به جینۆساید و مێژوو وانه بداته توركیا، فه‌ڕه‌نسایه. چونكه رواندا و جه‌زائیرمان بیرنه‌چووه. فه‌ڕه‌نسا با سه‌یری مێژووی ره‌شی خۆی بكات، هه‌ڵنه‌ستێت وانه به توركیا بڵێته‌وه".
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو هه‌روه‌ها رایگه‌یاند "پێویسته ئیسرائیل كه ئه‌مڕۆ به‌هۆی بڕیارێكی هه‌ڵه‌ی ئیداره‌ی ئه‌مریكاوه ئازایه‌تیی وه‌رگرتووه، واز له هه‌ڵوێستی دوژمنكارانه بهێنێت و هه‌رچی زووه بۆ چاره‌سه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای دوو ده‌وڵه‌ت بگه‌ڕێته‌وه. ده‌مه‌وێت جه‌خت له‌وه بكه‌مه‌وه كه وه‌ك توركیا پشتیوانیی ته‌واو له پڕۆسه‌یه‌كی له‌وشێوه‌یه ده‌كه‌ین".
گوتیشی: "ئێستا یه‌كێك له پرسه هه‌ره كاریگه‌ره‌كانی ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ده‌ریای ناوه‌ڕاست پرسی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته. واتا چاره‌سه‌ركردنی پرسی فه‌ڵه‌ستین-ئیسرائیله. جگه له دامه‌زراندنی دوو ده‌وڵه‌ت هیچ رێگاچاره‌یه‌كی دیكه ئاشتی و ئارامی بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ناهێنێت".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن