Yusuf Aydın Deniz,Muhammet Ali Kemal,Ramal Abdullah Mahmood,Rewa Mahmood Hasan
12 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 13 نیسان 2019
ئه‌نتاڵیا - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند: "دوایین وڵات كه ده‌توانێت سه‌باره‌ت به جینۆساید و مێژوو وانه بداته توركیا، فه‌ڕه‌نسایه. چونكه رواندا و جه‌زائیرمان بیرنه‌چووه. فه‌ڕه‌نسا با سه‌یری مێژووی ره‌شی خۆی بكات، هه‌ڵنه‌ستێت وانه به توركیا بڵێته‌وه".
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له ٩٩یه‌مین سیمیناری رۆز-رۆس و كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی گرووپی تایبه‌تیی ده‌ریای سپی-خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له میانی ده‌سته‌ی په‌رله‌مانیی ناتۆ، كه به میوانداریی په‌رله‌مانی توركیا سازده‌كرێت به‌شدارییكرد.
له‌دوای ته‌واوكردنی گوتاره‌كه‌ی مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو، په‌رله‌مانتار، سۆنیا كریمی له پارته‌كه‌ی سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه گوته‌كانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا، موسته‌فا شه‌نتۆپ له‌باره‌ی به‌ناو جینۆسایدی ئه‌رمه‌نییه‌كان تووشی شۆكی كردووه و رایگه‌یاند "ئایا مێژوو له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه نانووسرێته‌وه كه سه‌رده‌كه‌ون؟ به‌لای زۆرێك له وڵاتانه‌وه په‌كه‌كه تیرۆریست نییه به‌ڵام به‌لای ئێوه‌وه به‌وجۆره‌یه. پێویسته ئه‌مه له‌به‌رچاو بگرین".
له وه‌ڵامدا چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند: "وڵاتانی هاوشێوه‌ی فه‌ڕه‌نسا به شتێك فێربوون، هه‌میشه خۆیان وه‌ك سه‌رۆك ده‌بینن، هه‌میشه ره‌خنه له وڵاتانی دیكه ده‌گرن، نزمیان ده‌كه‌نه‌وه و ئه‌و بڕیارانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت به‌و شێوه‌یه‌ی كه خوازیارن ده‌یده‌ن، ره‌خنه ده‌گرن. هه‌ربۆیه‌ش كاتێك كه له‌لایه‌ن توركیاوه یان وڵاتانی دیكه‌وه ره‌خنه‌یان لێده‌گیرێت، شك ده‌بن".
چاوش‌ئۆغڵو ئاماژەی بەوەدا کە لەسەر ئاستی یاسای نێودەوڵەتی، لەبارەی باڵادەستی یاساوە، هەوڵ دەدەن وانەی تورکیا بدەن و گوتی:
"ئەوەی من لێرە دەیڵێم تەحەمولی ناکەن. باس لە ئازادی رادەربڕین و دیموکراسی دەکەن بەڵام ماکرۆن ئەو بریارەی داوێتی لەگەڵ بڕیارەکانی دادگای دەستووری فەرەنسا دژ بەیەکن یان نا؟ دژ بەیەکن. ناساننی رووداوێکی مێژووی وەک رەشەکوژی یان وەک بەڵگە هەڵسەنگاندن، کاری سیاسیەکانە؟ بریاری نەتەوەیەکگرتووەکانتان خوێندۆتەوە؟ باس لە یاسای نێودەوڵەتی و سیستەم دەکەن. نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت چی بۆ ئەوەی کە رووداوێکی مێژوویی وەک رەشەکوژی بناسێنیت. بریاری دادگا بەڕوونی دەڵێت. لێرە ئەو مافەی نەداوەتە سیاسیەکان بڕیارێکی لەو چەشنە بدەن. ئێوە سیاسیەکان مافی ئەوە بە خۆتان دەدەن کە دادگایی دەربارەی مێوو، بریار دەربارەی مێژوو بدەن.
- "به چ زانیارییه‌كی كرچ و كاڵ بڕیار ده‌ده‌ن"
چاوش‌ئۆغڵو سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا كه ئه‌وان تێڕوانینیان شتێكه و بڕیاردانیان شتێكی دیكه و گوتی: "به چ زانیارییه‌كی كرچ و كاڵ له‌باره‌ی مێژووه‌وه ئاوا به روونی بڕیار ده‌ده‌ن. تاكه هۆكاری ئه‌و بڕیاره‌تان له كاتێكدا زانیاری ته‌واوتان نییه راكێشانی سۆزه بۆ خۆتان. به‌داخه‌وه سه‌رۆكی ئێوه‌ش به‌رامبه‌ر راكێشانی سۆزی خه‌ڵك هه‌ره‌سی هێناوه. دوا وڵات كه له‌باره‌ی مێژوو و كۆمه‌ڵكوژی ده‌رسی توركیادا بدات ده‌بێت فه‌ڕه‌نسا بێت. چونكه رووداوه‌كانی رواندا، جه‌زائیرمان بیر نه‌چووه. با فه‌ڕه‌نسا سه‌ره‌تا سه‌یری مێژووی ره‌شی خۆی بكات نه‌ك هه‌وڵ بدات توركیا ده‌رس دابدات. ئێوه ئاوا له سه‌ر گردێكه‌وه به‌رده‌وام بن له سه‌یركردن ئێمه‌ش به‌و شێوه‌یه پێتان ده‌ڵێین سنوورتان كوێیه. ئێوه به‌رده‌وامن له خۆ گه‌وره بینینتان، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌دا توركیایه‌ك هه‌یه كه راستییه‌كان ده‌ڵێت و ئه‌و مامه‌ڵه‌یه قبوڵ ناكات".
له‌باره‌ی جێهێشتنی هۆڵ له‌لایه‌ن سۆنیا كریمی-ه‌وه چاوش‌ئۆغڵو گوتی: "منیش چه‌پڵه بۆ ئێوه لێده‌ده‌م ئافه‌رین. ده‌ری ده‌خه‌ی چه‌ند به‌ڕێزی. ناته‌وێت راستییه‌كان ببیستی به‌ڵام ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له گوتنیان و له‌مه رادێی".