İzzet Mazi,Abdullah Shukur
12 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 13 نیسان 2019
کلیس - AA
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی ھێزەکانی ئەمنی تورکیا لە شاری کلیس لەسەر سنووری سووریا، دەستگیرا بەسەر یەک ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار دەنکە حەبی ھۆشبەر کە ھی رێکخراوی تیرۆریستی پەیەدە/پەکەکە بووە.
تیمەکانی فەرماندەیی جەندرمەی پارێزگای کلیس بە ھاریکاری داواکاریی گشی کۆماریی، لە دوای وەرگرتنی زانیاریی ھەواڵگریی بەوەی کە ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستی پەیەدە/پەکەکە لە سووریا ماددەی ھۆشبەریان بۆ نێو تورکیا گواستووەتەوە، رێکاری پێویستیان دەستپێکرد.
بۆ ئەم مەبەستە، ئۆپەراسیۆنێکی ھاوبەش لەگەڵ یەکینەکانی سەر سنوور لە دەوربەری گوندی چەرچیلی سەر بە ناوەندی شاری کلیس ئەنجامدرا و لە ناوچەی مینرێژی سەر سنوور لە نێو پێنج گوش دەستگیرا بەسەر یەک ملیۆن و پێنج سەد ھەزار دەنکە حەبی ھۆشبەر.
ئۆپەراسیۆنەکان بۆ دەستگیرکردنی گومانلێکراوان بەردەوامە.