Sarmand Hameed
13 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 13 نیسان 2019
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پرسەو سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی راوێژکاری ئەڵمانیا، ئەنگێلا مێرکڵ کرد بەهۆی کۆچی دوایی دایکییەوە.
فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا رایگەیاند، سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ راوێژکاری ئەڵمانیا، ئەنگێلا مێرکڵ ئەنجامدا.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەدراوە کە لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا وێڕای دەربڕینی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی دایکی مێرکڵ، هەردوو سەرکردە تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتیان کردووە.
رۆژی چوارشەممەی رابردوو، هێرلیند کاسنەر دایکی ئەنگێلا مێرکڵ لە تەمەنی ٩٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.