Yusuf Özcan,Ramal Abdullah Mahmood,Mohammed Baqi Hussein
01 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 01 کانوونی یەکەم 2018
پاریس – AA
له كاتێكدا به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های سووته‌مه‌نی له سه‌رتاسه‌ری فه‌ڕه‌نسا ناڕه‌زایی خه‌ڵكی لێكه‌وتۆته‌وه، پۆلیس له رێگای گازی فرمێسك‌ڕێژ و ئاوی قهتیسكراوهوه رووبه‌ڕووی گرووپی "هێله‌ك زه‌رده‌كان" بووه‌وه كه له ده‌وروبه‌ری شه‌قامی كامپس-ئیلیزێ له پاریس گردببوونه‌وه و ده‌ستیان كردبوو به كاری توندوتیژی.
ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه ناڕه‌زایه‌تی ئه‌و گرووپه به‌رامبه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های سووته‌مه‌نی ده‌ستی پێكردووه و ئه‌مڕۆش له ژماره‌یه‌ك شاری فه‌ڕه‌نسا خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
به‌یانی ئه‌مڕۆ خۆپیشاندەران له ده‌وروبه‌ری شه‌قامی كامپس-ئیلیزێ له پاریس گردبوونه‌وه كه تیمه‌كانی پۆلیس رێوشوێنی ئه‌منی چڕ‌وپڕیان له‌و ناوچه‌یه گرته به‌ر و نه‌یانهێشت خۆپیشانده‌ران بچنه ناوی، به‌مه‌به‌ستی بڵاوه‌پێكردن به خۆپیشانده‌رانیش گازی فرمێسك‌ڕێژ و ئاوی قهتیسكراویان به‌كارهێنا.
خۆپیشاندەران ئاگریان له چه‌ند شوێنێك به‌ردا و به‌رد و شووشهیشیان له پۆلیس ده‌گرت.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه‌ی له میدیاكانی ئه‌و وڵاته بڵاوبۆته‌وه له خۆپیشاندانه‌كی پاریس ٦٠ كه‌س ده‌ستگیر كراوه و ١٠ كه‌سیش بریندار بوون كه سێیان پۆلیسن.
وه‌زیری ناوخۆی فه‌ڕه‌نسا كریستۆف كاستانه‌ر رایگه‌یاند كه هه‌زار و ٥٠٠ خۆپیشاندەر له ده‌وروبه‌ری شه‌قامی كامپس-ئیلیزێ گردبوونه‌ته‌وه.
ژماره‌یه‌كی زۆر له خواردنگه، قاوه‌خانه و فرۆشگای ئه‌و ناوه‌ش قهپهنگهكانیان داخستووه و به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر له رێگاكانی نزیك له شه‌قامه‌كه به رووی ئۆتۆمبێله‌كاندا داخراون و گه‌شتكردن به میترۆش راگیراوه.
له پێناو پاراستنی ئاسایشی خۆپیشاندانه‌كان نزیكه‌ی چوار هه‌زار پۆلیس ئه‌ركدار كراوه.
- سه‌دا 84ی فه‌ڕه‌نسییه‌كانی پشتگیریی ده‌كه‌ن
سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا ئیمانوێل ماكرۆن دوای ئه‌وه‌ی هاتووه‌ته سه‌ر ده‌سه‌ڵات، كۆمه‌ڵێك ریفۆرمی له‌وڵاته‌كه‌یدا ئه‌نجامداوه و ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌ی لێده‌گیرێت، كه ریفۆرمه‌كانی ماكرۆن ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی دهوڵهمهندتركردووه و چینی ناوه‌ند و خواره‌وه‌ش ژیانیان سه‌ختتر بووه.
به‌پێی راپرسییه‌ك كه له فه‌ڕه‌نسا ئه‌نجامدراوه، سه‌دا 84ی فه‌ڕه‌نسییه‌كان پشتگیریی هێله‌ك زه‌رده‌كان ده‌كه‌ن.
زۆرینه‌ی خۆپیشانده‌ران له چینی ته‌مه‌ن ناوه‌ندن.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌م خۆپیشاندادانه ماوه‌یه‌كی دیكه‌ش بخایه‌نێت و تائێستا چه‌ند بازاڕ و شوێنكارێكی شه‌قامه به‌ناوبانگه‌كانی پاریس زیانیان به‌ركه‌وتووه و رێگای سه‌ر كۆگاكانی سووته‌مه‌نی له سه‌رتاسه‌ری ئه‌و وڵاته داخراوه و چه‌ندین چالاكیی داخستنی رێگا سه‌ره‌كییه‌كانیش ئه‌نجامدراوه.
24ی تشرینی دووه‌م به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه بورجی ئیڤڵ به‌ڕووی سه‌ردانكه‌راندا داخرا و ده‌ستێوه‌ردانی توندی پۆلیسیش دژی خۆپیشانده‌ران، بووه‌ته جێگه‌ی سه‌رنج.
له‌ئه‌نجامی رووداوه‌كانی سه‌رتاسه‌ری فه‌ڕه‌نسادا، دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 780 كه‌سیش برینداربوون كه 141یان كارمه‌ندی ئه‌منین.
هاوكات 794 كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ركراون و نۆ كه‌سیش سزای زیندانییان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.
له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوودا له فه‌ڕه‌نسا، نرخی سووته‌مه‌نی به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 20 به‌رزبووه‌ته‌وه.