Hemın Othman Mohammed,
23 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 24 مای,س 2016
له میانه‌ی گوتارێكیدا كه له مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی لوتكه‌ی مرۆیی جیهانیی له ئیستانبوڵ پێشكه‌شی كرد، سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بان كی مون، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه زۆر كاریگه‌ر بووه به‌و گوتاره‌ی پێش خۆی پیشكه‌ش كرا‌و تێیدا باس له چیرۆكی سه‌ركه‌وتنی په‌نابه‌رانی ئۆگه‌ندی و سووریی كرا له‌و هه‌ڵ و مه‌رجه قورسانه‌ی تێیدابوون و رایگه‌یاند كه كار و سووربوونی ئه‌و كه‌سانه له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانیان زۆر كاریگه‌ری لێكردووه، سوپاسی توركیاشی كرد بۆ ئه‌و پشتیوانییه‌ی پیشكه‌شی كردووه بۆ لوتكه‌كه كه یه‌كه‌مجاره ببه‌سترێت.
بان كی مون، باسی لە پێویستیی هه‌ڵمه‌تی مرۆیی جیهانی کرد كه تا ئه‌مڕۆ به‌و شێوه‌یه نه‌بووه و گوتی: "له جیهاندا 130 ملیۆن كه‌س هه‌ن كه پێویستیان به هاوكاری و یارمه‌تی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له ژیان بمێننه‌وه، چونكه له جه‌نگی جیهانیی دووه‌مه‌وه تا ئیستا ژماره‌ی لێقه‌وماوان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه". سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان گوتیشی: "ره‌نگه به‌لای هه‌ندێ كه‌سه‌وه پاره، ناوبانگ و هێز زۆر گرنگ بێت، به‌ڵام ئێمه لێره‌دا كار ده‌كه‌ین بۆ بنیاتنانی داهاتوویه‌كی دادپه‌روه‌ر، ئومێده‌وار و هاوبه‌ش. ئێمه باس له به‌رپرسیارێتیه هاوبه‌شه‌كان و یه‌ك مرۆڤایه‌تی ده‌كه‌ین. ئه‌وه‌ش نه‌ك ته‌نیا بۆ هیشتنه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان له ژیاندا، به‌ڵكو له هه‌مان كاتدا پێویسته هه‌رچی زووه كاربكه‌ین بۆ ره‌خساندنی ژیانێكی شه‌ره‌فمه‌ندانه بۆیان".