İlkay Güder
07 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 08 تەمووز 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی گشتیی ئاک پارتی و سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "ده‌بێت دروست ئه‌و وانه هه‌ستیاره هه‌ڵبسه‌نگێنین كه گه‌له‌كه‌مان له‌سه‌ر سندوقی ده‌نگدان داویەتی".
لەکاتی چوونی بۆ په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی، سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان، له لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مان، ئیسماعیل قارەمانهوه له رێوڕه‌سمێكی سه‌ربازییدا پێشوازی لێكرا.
ئه‌ردۆغان له میانی كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌یدا لە پەرلەمانی تورکیا گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و، باسی له بابه‌ته‌كانی رۆژه‌ڤ كرد.
ئه‌ردۆغان به پیرۆزبایی كردن له په‌رله‌مانتارانی 27ـه‌مین خولی په‌رله‌مان ده‌ستی به گوتاره‌كه‌ی كرد كه ئه‌مڕۆ سوێندی یاسایی ده‌خۆن و ده‌ستبه‌كار ده‌بن، رایگه‌یاند: "له‌هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا بینیتان، حاڵی ئه‌وانه‌ی كه ئێمه‌یان به كاندیدێكی ماندوو ناوده‌برد، روون و ئاشكرایه. ئه‌وانه‌ی ئێمه‌یان به ماندوو ناوبردووه، بێ‌ئاگان له‌وه‌ی ئێمه تا چ راده‌یه‌ك مه‌شق و راهێنانمان ئه‌نجامداوه. له راستیدا ئه‌وان مێشکیان ماندووە، سوپاس بۆ خوا کە ئێمه له‌دۆخێكی له‌و جۆره‌دا نیین. به‌شێوه‌یه‌كی زۆر به‌هێزتر ئه‌م رێگایه درێژه‌پێده‌ده‌ین".
ئه‌ردۆغان باسی له یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت كرد و، رایگه‌یاند: "پێش ئه‌نجامدانی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌مان، بۆ نوێژی هه‌یینی ده‌چین بۆ هاجیبایرام. نزاكانمان ده‌كه‌ین و پاشانیش پشتیوان به‌خوا یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی كابینه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌مان ئه‌نجام ده‌ده‌ین".
گوتیشی: "توركیا له‌گه‌ڵ رێوڕه‌سمی سوێندخواردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار كه رۆژی دووشه‌ممه به‌ڕێوه‌ده‌چێت به‌ره‌و قۆناغێكی نوێ هه‌نگاوده‌نێت. دوای رێوڕەسمی په‌رله‌مان، له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمارمان له به‌شته‌په رێوڕه‌سمێكی ناوازه‌ی ده‌ستپێكردنی ئه‌ركێك سازده‌كه‌ین. ئه‌وه‌ی تا ئێستا یه‌كلابووه‌ته‌وه له‌و رێوڕه‌سمه‌دا 22 سهركۆمار و، 17 كه‌سایه‌تی له سەر ئاستی سه‌رۆكوه‌زیران، جێگری سهركۆمار و سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌شداری ده‌كه‌ن".
سه‌ركۆماری توركیا باسی له‌وه كرد كه له قۆناغی داهاتوودا زیاتر هۆشیار ده‌بن به‌رامبه‌ر هه‌ر پێشهاتێک و، رایگه‌یاند: "له قۆناغی داهاتوودا زیاتر له‌به‌رانبه‌ر هەر پێشهاتێک و كوده‌تادا هۆشیار ده‌بین. چ له ده‌ره‌وه و چ له ناوخۆدا، ئه‌وه‌ی ئیراده‌ی گه‌ل لهكهداربكات و ئه‌وه‌ی زیان به سپارده‌ی گه‌له‌كه‌مان بگه‌یه‌نێت، چاوپۆشیی لێناكه‌ین".
سه‌باره‌ت به رێكاری سنوورداركردنی پاسپۆرت كه له چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی فهتحوڵلاچی (فه‌تۆ) گیراوه‌ته‌به‌ر، ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "ئیدی له‌به‌رئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه و دۆسیه‌كان گه‌یشتوونه‌ته قۆناغێكی دیاریكراو، لێره‌وه سنوورداركردنی پاسپۆرت له‌باره‌ی 181 هه‌زارو 500 كه‌س، كه ئه‌گه‌ر دۆخێكی رێگر نه‌بێت له ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكدا هه‌ڵده‌گیرێت. به‌و شێوه‌یه ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی به‌هۆی تاوانی كه‌سه نزیكه‌كانیانه‌وه ناتوانن پاسپۆرت وه‌رگرن بێ به‌شبوونیان هەڵدەگیرێت و نامێنێت".
ئه‌ردۆغان بانگه‌وازێكی ئاراسته‌ی جه‌هه‌په كرد و، رایگه‌یاند: "لێره‌وه جارێكی دیکە بانگەواز لە جه‌هه‌په ده‌كه‌م کە به په‌یوه‌ندییه‌كانیدا له‌گه‌ڵ ئه‌و پارته‌ی کە جڵه‌وی له‌ده‌ست رێكخراوی تیرۆریستی جوداخوازدایه بچێته‌وه و بژارده‌ی خۆی به‌له‌به‌رچاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌ل به‌كاربهێنێت".
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆ وه‌زیری ده‌ستنیشان ده‌كرێن ده‌شێت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان بن، سه‌رۆكی گشتیی ئاک پارتی و سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "ده‌شێت وەزیرەکان لە ئه‌ندامانی په‌رله‌مان دیاری بکرێن، بۆچی نا".