Alper Atalay,Hemın Othman Mohammed,Mohammed Baqi Hussein
29 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 30 کانوونی دووەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
جێگری سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په و په‌رله‌مانتاری ئیستانبوڵی ئه‌و پارته، ئه‌حمه‌د ئوناڵ چهڤیكۆز رایگه‌یاند "ده‌بێت توركیا له كورتترین ماوه‌دا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی سووریا دروست بكات، ده‌بێت به‌ڕوونی ئه‌و پشتیوانیی و رێزه‌ی هه‌یه‌تی بۆ یه‌كپارچه‌یی خاك و سه‌روه‌ری سووریا دیاریی بكات".
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه له په‌رله‌مانی توركیا سازیكرد، چهڤیكۆز باسی له‌وه كرد كه له ماوه‌ی رابردوودا مشتومڕه‌كانی رێككه‌وتنی ئادانا له‌باره‌ی سووریا و ناوچه‌ی ئارام له رووی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه بووه‌ته رۆژه‌ڤی توركیا.
چهڤیكۆز نه‌خشه‌ڕێگایه‌كی حه‌وت خاڵی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی سووریا خسته‌ڕوو كه جه‌هه‌په ئاماده‌ی كردووه.
هاوكات چهڤیكۆز داوای له توركیا كرد له كورتترین ماوه‌دا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی سووریا دروست بكات و به‌ڕوونی ئه‌و پشتیوانیی و رێزه له یه‌كپارچه‌یی خاك و سه‌روه‌ری سووریا ده‌یكات دیاری بكات و گوتی: "له‌كاتێكدا هه‌مووان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی دیمه‌شقدا گفتوكۆ ده‌كه‌ن به ئه‌مریكاشه‌وه له رووی به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییهكانمانهوه هیچ هۆكارێكی گونجا و ره‌وا نییه توركیا كه گرنگترین دراوسێی سووریایه ئه‌وه ناكات. له ئاینده‌دا كه هه‌لومه‌رجه‌كان گۆڕانكارییان به‌سه‌رداهات، به‌رده‌وامبوونمان وه‌ك دۆستێك نه‌ك دوژمن له‌گه‌ڵ سووریای دراوسێمان، گرنگیی زۆری هه‌یه بۆ ئاسایش و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌مان".
چهڤیكۆز رایگه‌یاند، پێویسته توركیا پشتگیریی دیالۆگی نێوان كورد لە سووریا و حكوومه‌تی دیمه‌شق بكات و گوتی:
"پێویسته توركیا پشتگیریی دیالۆگی نێوان كورد لە سووریا و حكوومه‌تی دیمه‌شق بكات و هاوكاربێت له دانانی ده‌ستووری نوێی سووریا. دوای ده‌سته‌به‌ربوونی ئاشتیی ناوخۆ له سووریا، پێكه‌وه‌ژیانی كورده‌كان وه‌ك پێكهاته‌یه‌كی سووریا له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی دیمه‌شق، مه‌رجه بۆ ئارامی و یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا. ئارامیی گه‌لی سووریا به‌گشتی، گرنگیی ئه‌رێنیشی ده‌بێت بۆ كێشه‌ی كورد له توركیا. ئه‌مه ته‌نها بۆ سووریا نییه، گێڕانه‌وه‌ی متمانه بۆ گشت كوردانی ناوچه‌كه‌مان، له‌هه‌مووان زیاتر ئه‌ركی توركیایه".