Aziz Aslan,1 23
29 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 30 کانوونی دووەم 2019
دیاربه‌كر – AA
ژماره‌یه‌ك له‌و كاندیدانه‌ی کە هه‌ده‌په له باشووری رۆژهه‌ڵاتی توركیا بۆ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان ده‌ستینشانی كردوون له میانی لێكۆڵینه‌وه له رێكخراوی تیرۆریستی‌دا دۆسیه‌یان له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه یان سزای زیندانیكردنیان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
ژماره‌یه‌ك له كاندیدانی هه‌ده‌په له بازنه‌ی پارێزگاكان له سه‌روویانه‌وه دیاربه‌كر، شرنه‌خ، ماردین بۆ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان كه له ٣١ی ئاداری داهاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چن له میانی لێكۆڵینه‌وه له رێكخراوی تیرۆریستی‌دا ناویان هاتووه.
لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له كاندیده‌كانی پارته‌كه بۆ پۆستی سه‌رۆكی شاره‌وانی باغڵار، زوبه‌یده زومورت و هه‌ردوو كاندید بۆ هاوسه‌رۆكانی شاره‌وانی دیاربه‌كر، عه‌دنان سه‌لجوق مزراكڵی و هولیا ئالئۆكمهن و هه‌ردوو كاندید بۆ هاوسه‌رۆكانی شاره‌وانی باتمان، سابری ئۆده‌میر و سۆنگول كۆركماز و كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆك شاره‌وانی ماردین، ئه‌حمه‌د تورك و كاندید بۆ هاوسه‌رۆكی شاره‌وانی بیسمیل و به‌رپرسی پێشووی لقی بسمیلی هه‌ده‌په، گولشه‌ن ئۆزه‌ر و كاندید بۆ هاوسه‌رۆكی شاره‌وانی سور، فیلیز بوڵوتتهكین و كاندید بۆ هاسهرۆكی شاره‌وانی سیلڤان، ناشیده تۆپراك و كاندید بۆ هاسهرۆكی شاره‌وانی سلۆپی، سوله‌یمان شاڤڵوك و كاندید بۆ هاسهرۆكی شاره‌وانی جزیر، مه‌همه‌ت زیریغ و كاندیدان بۆ هاسهرۆكانی شاره‌وانی ئوڵوده‌ره، سه‌ڵاحه‌ددین ئورون و فه‌ریده یامان و كاندیدان بۆ هاسهرۆكانی شاره‌وانی ئیدیل، سۆنگول ئه‌رده‌م و نیازی چهڤریم به‌تۆمه‌تی پڕوپاگه‌نده‌كردن بۆ رێكخراوی تیرۆریستی و ئه‌نجامدانی تاوانی هاوشێوه به‌رده‌وامه.