Zafer Fatih Beyaz,Ertuğrul Subaşı,Hemın Othman Mohammed
07 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 07 کانوونی یەکەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
ئه‌و سكاڵانامهیهی له‌باره‌ی كوژرانی باڵیۆزی رووسیا له ئه‌نقه‌ره، ئاندری كارلۆڤ ئاماده‌كراوه، له‌لایه‌ن دووه‌مین دادگای سزای ئه‌نقه‌ره‌وه په‌سه‌ند كرا.
له‌و سكاڵانامهیهدا كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری له ئه‌نقه‌ره‌وه ئاماده‌كراوه و 28 تۆمه‌تباری تێدایه كه سه‌رده‌سته‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ)، فه‌تحوڵڵا گوله‌نیان له‌نێودایه، داواكراوه گومانلێكراوان به تۆمه‌تی "پێشێلكردنی سیستمی ده‌ستووری"، "ئه‌ندامبوون له رێكخراوی تیرۆریستیی چه‌كداری"، "نه‌خشه‌رێژی به ئامانجی تیرۆر‌و كوشتن"، "هه‌وڵدان بۆ كوشتن بۆ به‌مه‌به‌ستی تیرۆر" و "ته‌قه‌كردن به چه‌ك بۆ دروستكردنی ترس، نیگه‌رانی یان شڵه‌ژان بۆ مه‌به‌ستی تیرۆر" سزای زیندانی هه‌تا هه‌تایی و سزای جۆراوجۆریان به‌سه‌ردا بسه‌پێندرێت.
له سكاڵانامه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له هاوسه‌ری كارلۆڤ، مارینا میهایلۆڤانا كارلۆڤا و ئانڵ ده‌غه‌ر كه له هێرشه‌كه‌دا برینداربوو، له‌گه‌ڵ له‌یلا گوندۆغان و ئاناستاس زیمریكاكی وه‌ك سكاڵاكار ناویان هاتووه.
دۆسیه‌كه له 8ی كانوونی دووه‌می 2019دا یه‌كه‌م دانیشتنی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.