Mohammed Baqi Hussein
14 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 14 نیسان 2017
داواكاری گشتی له نووسینگه‌ی تیرۆر و تاوانه رێكخراوه‌كانی سه‌ربه سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی ئیستانبوڵ، جان تونجای لێكۆڵینه‌كانی له‌باره‌ی ئه‌ندامانی مێدیای فه‌تۆ ته‌واو كرد.
له سكاڵانامه‌یه‌كدا كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری ئیستانبوڵه‌وه له‌سه‌ر 17 كه‌س ئاماده‌كراوه كه هه‌ریه‌ك له ئه‌كره‌م دومانڵی، ئه‌مره ئوسلو، تونجای ئۆپچین، ئه‌حمه‌د ئاڵتان، نازڵی ئلیجاك، محه‌مه‌د ئاڵتان و پرۆفیسۆر دکتۆر عوسمان ئۆزسۆی-یان له‌نێودایه و، پێش هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی 15ی ته‌مووزی فه‌تۆ ئاگاداربوون و، له‌و باره‌یه‌وه په‌یامی بانگه‌وازیان گۆڕیوه‌ته‌وه، 16یان به تۆمه‌تی "هه‌وڵدان بۆ تێكدانی شیرازه‌ی ده‌ستوور" ، "هه‌وڵدان بۆ له‌ناوبردنی حكوومه‌ت" و "هه‌وڵدان بۆ له‌ناوبردنی په‌رله‌مان" داوای سێ جار سزای زیندانی قورسی هه‌تا هه‌تای كراوه.