Abdullah Shukur
14 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 15 نیسان 2017
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "پرسەکانی ویلایەت و فیدراسیۆن و شتەکانی دیکە، ھیچ یەک لەمانە لە رۆژەڤی ئێمەدا بوونی نییە و ناشبێت".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی کۆبوونەوەیەکی جەماوەریدا لە گۆڕەپانی کڵجارسلان شەھیر لە شاری قۆنیا گوتارێکی پێشکەش کرد.
سەرکۆماری تورکیا وەڵامی دەنگۆکانی لە بارەی "سیستەمی ویلایەت" دایەوە.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "ئێمە بە بەردەوامی گەورەترین بەرگریکاری یەکپارچەیی خاکی تورکیا بووین. بابەتەکانی ویلایەت و فیدراسیۆن، ھیچ یەک لەمانە لە رۆژەڤی ئێمەدا بوونی نییە و ناشبێت".