Yusuf Hatip,Mohammed Baqi Hussein
07 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 10 کانوونی یەکەم 2018
برۆكسل - AA
ئامانجی دامه‌زراندنی هێزێكی 10 هه‌زار پۆلیسی له‌ماوه‌ی دوو ساڵدا بۆ پارێزگاری له سنووره‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، مشتومڕی لێكهوتهوه.
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی كۆمسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا یان-كڵاودی جهنكهر، له‌وتاری ساڵانه‌یدا له‌باره‌ی دۆخی یه‌كێتیی ئه‌ورووپاوه، ئامانجی دامه‌زراندنی هێزێكی پاسه‌وانی سنووری یه‌كێتییه‌كه تا ساڵی 2020 راگه‌یاند كه له 10 هه‌زار پاسه‌وان پێكبێت، وڵاتانی ئه‌ندام كاردانه‌وه‌ی جیاجیایان نیشاندا.
دوێنێ وه‌زیری ناوخۆی نه‌مسا هێربێرت كیكل كه وڵاته‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌م قۆناغه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ده‌كات، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ئامانجی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بۆ جێگیركردنی هێزی پاسه‌وانی سنوور تا ساڵی 2020، بۆچوونێكه سنووره‌كانی لۆژیکی به‌زاندووه.
كیكل گوتی، "له‌ئێستادا به‌داوای زه‌مینه‌سازیی رێككه‌وتنێكی جێگره‌وه‌ی ئه‌مه‌دا ده‌گه‌ڕێین". و رایگه‌یاند، ئه‌و 10 هه‌زاره‌ی له‌سه‌ر كاغه‌ز نووسراوه، هیچ واتایه‌كی نابێت.
وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمایا هۆرست سیهۆفه‌ر-یش لای خۆیه‌وه رایگه‌یاند، واده‌ی دوو ساڵ كه له‌لایه‌ن جهنكهرهوه ده‌ستنیشانكراوه به‌ڕاست نازانێت و گوتی، "پێویسته له گوته‌ی خه‌یاڵاوی خۆمان به‌دووربگرین".
هه‌ندێك له وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌ندامی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، نیگه‌رانیی خۆیان له‌ئاست بابه‌ته‌كه‌دا نیشانداوه و به سوپای رێگریكردن له كۆچبه‌ران ناویان بردووه.