Mohammed Baqi Hussein
16 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 17 کانوونی یەکەم 2016
سه‌رۆكی ئەنجوومەنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، دۆناڵد توسك رایگه‌یاند، ده‌ست به كاره‌كان كراوه بۆ بەستنی لوتكه‌ی توركیا و دامه‌زراوه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌مانگه‌كانی داهاتوودا، به‌ڵام هێشتا به‌رواری كۆبوونه‌وه‌كان دیاری نه‌كراوه.
توسك دوای کۆبوونەوەکانی لوتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا رایگه‌یاند، له لوتكه‌كه‌دا تاوتوێی ئه‌نجامدانی لوتكه‌ی توركیا و یه‌كێتیی ئه‌ورووپایان كردووه.
توسك رایگه‌یاند: "بڕیاریاندا له‌مانگه‌كانی ئایندەدا له‌گه‌ڵ توركیا لوتكه‌یه‌ك رێكبخه‌ن"، به‌ڵام به‌رواری لوتكه‌كه ده‌ستنیشان نه‌كراوه.
توسك گوتی: "چه‌ند هه‌وڵێكی هاوبه‌شمان هه‌یه كه پێویسته به‌ئه‌نجام بگه‌ن. ته‌نها به‌خشینی ڤیزه نییه. له‌وباره‌وه پێویسته هه‌ندێك پێوه‌ر دابنرێت. توركیا له‌وباره‌وه هه‌ندێك سه‌ختیی له‌ڕێدایه. به‌تایبه‌ت له‌باره‌ی گۆڕینی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر. ده‌زانین له‌مه‌دا نیازی خراپی نییه. ئه‌گه‌ر بێ لایه‌نانه ته‌ماشای بكه‌ین، به‌ڕاستی له‌دۆخێكی سه‌ختدان. بۆ نموونه بابه‌تی وه‌ك هه‌ماهه‌نگی له گومرگ و كۆچبه‌راندا، هه‌وڵی به‌ستنی لوتكه‌یه‌كی له‌م جۆره به ره‌وا ده‌بینێت".
لای خۆیهوهبهرپرسێكی یه‌كێتیی ئه‌ورووپاش رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ری هه‌یه لوتكه‌كه له وه‌رزی به‌هاردا ببه‌سترێت.