Ramal Mahmood
16 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 17 کانوونی یەکەم 2016
سەرۆکی ئەمریکا، باراک ئۆباما لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی ئاماژە بەوە دەکەن کە رووسیا لەرێگەی هێرشی سایبەرەوە دەستوەردانی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکادا کردووە، رایگەیاند: "هیچ گومانێک لەوەدا نییە کە پێویستە ئێمەش بکەوینە جموجۆڵ بەهۆی ئەوەی حکوومەتی وڵاتێکی دیکە هەوڵیداوە بۆ تێکدانی پرۆسەی هەڵبژاردن، ئەمەش لە کات و شوێنێکدا دەکەین کە خۆمان هەڵی دەبژێرین".
ئۆباما لە میانی چاوپێکەوتنێک لەگەڵ رادیۆی ئاسایشی گەلی ئەمریکا، لەبارەی دەستوەردانی رووسیاوە دوا لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا. گوتی: "هیچ گومانێک لەوە دانییە کە پێویستە ئێمەش بکەوینە جموجۆڵ بەهۆی ئەوەی حکوومەتی وڵاتێکی دیکە هەوڵیداوە بۆ تێکدانی پرۆسەی هەڵبژاردن، ئەمەش لە کات و شوێنێکدا دەکەین کە خۆمان هەڵی دەبژێرین".
ئۆباما ئاماژی بەوە دا کە بەشێکی رایگشتی دەزانێت کاردانەوەی ئەمریکا چۆنە و بەشێکی دیکەیشی نازانێت، گوتی: "بەڕێز پوتین لەوبارەیەوە باش دەزانێت چەند هەستیارم. چونکە خۆم ئەوەم راستەوخۆ پێڕاگەیاندووە".
لە کەناڵەکانی راگەیاندن باس لەوە دەکرا لە میانی کۆبوونەوەی جی ٢٠ کە مانگی ئەیلوولی رابردوو لە چین ئەنجامدرا، ئۆباما و پوتین بەیەکەوە کۆبوونەوە و لەبارەی "هێرشی سایبەر" ەوە گفتوگۆیان کردووە.
هەینی رابردوو باراک ئۆباما رێنمایی دابوو بۆ لێکۆڵینەوە لە دەنگۆکانی دەستوەردانی دەرەکی و هێرشەکانی سایبەر، داوایشی کردبوو لێکۆڵینەوەکان بەر لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ بگەنە ئەنجام.