Mohammed Baqi Hussein
29 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 30 تشرینی دووەم 2016
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتی: "به‌هه‌موو دۆستانمان ده‌ڵێم، یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ماوه‌ی 53 ساڵه توركیای له‌چاوه‌ڕوانیدا هێشتووه‌ته‌وه. پێت ده‌ڵێم، تۆ ئه‌و قوماشه هیندییه نیت كه ده‌ست ناكه‌وێت. ئێمه هه‌رچۆنێك بێت ئه‌و 53 ساڵه‌مان تێپه‌ڕاندووه. فشاری له‌م جۆره‌تان له چه‌ندین وڵاتی جیهان كردووه. چیتان كرد، لهناوتانبردن؟ هه‌رگیز توركیاتان بۆ له‌ناونابرێت".
ئه‌ردۆغان له‌میانی به‌شداریكردنی له حهوتهمین لووتكه‌ی بۆغازئیچیدا وتارێكی پێشكه‌ش كرد.
ناوبراو له‌باره‌ی بڕیاری په‌رله‌مانی ئه‌ورووپاوه رایگه‌یاند، به‌داخه‌وه یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ئه‌م راستییه نابینێت و ئه‌گه‌ر بیشیبینێت دانوستانی به‌ئه‌ندامبوون پشتگوێ ده‌خات.
ئه‌ردۆغان گوتی: "به‌هه‌موو دۆستانمان ده‌ڵێم، یه‌كێتیی ئه‌وروپا ماوه‌ی 53 ساڵه توركیای له‌چاوه‌ڕوانیدا هێشتووه‌ته‌وه. پێت ده‌ڵێم، تۆ ئه‌و قوماشه هیندییه نیت كه ده‌ست ناكه‌وێت. ئێمه هه‌رچۆنێك بێت ئه‌و 53 ساڵه‌مان تێپه‌ڕاندووه. فشاری له‌م جۆره‌تان له چه‌ندین وڵاتی جیهان كردووه. چیتان كرد، لهناوتانبردن؟ هه‌رگیز توركیاتان بۆ له‌ناونابرێت. ئێمه باوه‌ڕمان به‌خۆمان هه‌یه، باوه‌ڕمان به دۆستهمانمان هه‌یه، باوه‌ڕمان به سه‌رچاوه‌كانیشمان هه‌یه. ئه‌مڕۆ دوو هێنده كار ده‌كه‌ین، سێ هێنده كار ده‌كه‌ین. كاتێک به جیهاندا ده‌گه‌ڕێین زیاتر ده‌گه‌ڕێین و هه‌رگیز سه‌ر نه‌وی ناكه‌ین. ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت به پشت به‌ستن به‌و جۆره ئایدۆلۆجیانه ملكه‌چمان بكه‌ن، با ببوورن توركیا یه‌كێك نییه له‌و وڵاتانه. له كاتێكدا ئێوه 100كه‌س، 200 كه‌س، 300 كه‌س په‌نابه‌ر له‌خۆناگرن، ئه‌م وڵاته له ئێستادا له‌سه‌ر حسابی خۆی په‌نای سێ ملیۆن په‌نابه‌ر ده‌دات، هه‌موو شتێك له‌به‌رچاوه. دوایین بڕیاری په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا، بڕیار له‌سه‌ردانی ئه‌و راستییه‌یه كه له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه دراوه و ماوه‌ی ساڵانێكه به‌سه‌رماندا دێت.
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌م جۆره درێژه‌ی به قسه‌كانی دا:
"به‌دڵنیاییه‌وه رق لێبوونهوهیهی له‌و شیوه‌یه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به‌رامبه‌ر توركیا نیگه‌رانی كردووین. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش له ئێستادا سەیر بکە له ئێستادا ده‌ڵێم، هێشتا ده‌فته‌ری یه‌كێتیی ئه‌ورووپا داناخه‌ین. به‌ڵام ئه‌و تابلۆیه‌ی به‌رامبه‌رمانه له ئێستادا رێگه نادات له چاوه‌ڕوانی ئه‌رێنیدا بین. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌س ئه‌وه له‌بیر نه‌كات كه هه‌میشه توركیا جێگره‌وه‌ی زۆری له‌به‌رده‌مدا هه‌یه و، به هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌ركام له‌و جێگره‌وانه به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر رێگاكه‌مان. پێم راست نییە ئێستا لێره‌دا باسی ئەو پرسە بكه‌م. به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه به‌و جێگره‌وانه به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌كانمان".