Yusuf Aydın Deniz,Mohammed Baqi Hussein
07 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 08 کانوونی یەکەم 2018
ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، دوای نوێژی هه‌ینی رایگه‌یاند، "پێداگرین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی كۆماری تێكنه‌درێت".
ئه‌ردۆغان گوتی، "ئه‌وه گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه بۆ وڵاته‌كه‌مان له هه‌ڵبژاردنی خۆجێییدا له‌كاتێكدا هێزه گه‌وره‌كان هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر وڵات و گه‌له‌كه‌مان".
له‌باره‌ی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په ده‌وڵه‌ت باخچه‌لییه‌وه، ئه‌ردۆغان گوتی، "هه‌ر له‌گه‌ڵ ته‌واوكردنی كاره ته‌كنیكیه‌كان كه هاوڕێیانمان به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن، ره‌نگه له‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز باخچه‌لی كۆببینه‌وه".
ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی بانگه‌شه‌ی چاوپێكه‌وتنی راوێژكاری میت هاكان فیدان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی كۆنگرێسی ئه‌مریكاشه‌وه دوا.
ئه‌ردۆغان رایگەیاند: "دوای گه‌شته‌كه‌ی بۆ ئه‌مریكای لاتین سه‌رۆكی میت سه‌ردانی كه‌نه‌دای كرد، بێگومان ده‌كرێت پێشهاتێكی له‌و جۆره له‌دوای گه‌شته‌كه‌ی روویدابێت. چونكه هه‌میشه ئاره‌زوو ده‌كه‌ین ئه‌و شوێنانه‌ش ئاگادار بكه‌ینه‌وه. به‌ڵام دواجار ئاگاداری ئه‌وه نیم له‌وێ، به‌ڵام له گه‌شته‌كه‌ی بۆ كه‌نه‌دا ئاگادارم".
سه‌ركۆماری توركیا له‌باره‌ی ماوه‌ی سه‌ربازییه‌وه گوتی، "له ئێستادا به پله‌ی یه‌كه‌م به‌رپرسی ئه‌و كاره وه‌زاره‌تی به‌رگریمانه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێزه چه‌كداره‌كانمان، به‌تایبه‌تی سه‌رۆك ئه‌ركان، فه‌رمانده‌كانی هێز، ئه‌وان كاره‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ن. دوای ئه‌نجامدانی كاره‌كه راپۆرتمان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و ئێمه‌ش رایده‌گه‌یه‌نین كه ئه‌نجامی راپۆرته‌كه گونجاوه یان نا، به‌پێی ئه‌وه هه‌نگاو ده‌نێین".