Haydar Hadi,Hemın Othman Mohammed
11 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 15 تشرینی دووەم 2017
به‌غدا - AA
له شاری كه‌ركووكه‌وه نه‌وت هه‌نارده‌ی ئێران ده‌كرێت.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێك كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێرانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، وه‌زیری نه‌وتی عێراق، جه‌بار لعێبی، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه هه‌ردوو وڵات وەک بنەما رێککەوتوون کە رۆژانه بڕی 30 بۆ 60 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له كه‌ركووكه‌وه هه‌نارده‌ی ئێران بكرێت.
لعێبی باسی له‌وه كرد كه رێككه‌وتنه‌كه له‌نێوان كۆمپانیای نه‌وتی بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) و لایه‌نی ئێران له به‌غدا كراوه و، رێژه‌ی ئه‌و نه‌وته‌ی هه‌نارده ده‌كرێت دوای بونیاتنانی بۆری گواستنه‌وه‌ی زیاد ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی وه‌زیری نه‌وتی عێراق ئاماژه‌ی بۆ كردووە، ئه‌و نه‌وته‌ی هه‌نارده ده‌كرێت به تانكه‌ر ده‌گوازرێته‌وه بۆ سنووری نێوان هه‌ردوو وڵات.
لعێبی ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران پێیگه‌یشتوون وەک بنەمایەکە بۆ رێکەوتی بەردەوام و هه‌ركاتێک له‌رووی ته‌كنیكی و كارگێڕییه‌وه ته‌واوبوو له كاتێكی نزیكدا واژوو ده‌كرێت و، گوتی: "وه‌ك حكوومه‌ت و وه‌زاره‌ت ئامانجمان ئه‌وه‌یه پرۆژه‌ی نه‌وت و ستراتیجی له‌گه‌ڵ توركیا، ئێران، كوێت، سعوودیه و سووریا ئه‌نجام بده‌ین".