Hüseyin Erdoğan,Hemın Othman Mohammed
28 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 29 تشرینی دووەم 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
پێش كۆبوونه‌وه‌ی رێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت (ئۆپیك)، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت به 63 دۆلار و 66 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
دوێنێ له كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا، نرخی نه‌وتی برێنت 63 دۆلار و 71 سه‌نت بوو، هه‌مان رۆژ نرخه‌كه‌ی گه‌یشته 63 دۆلار و 96 سه‌نت. به‌یانی ئه‌مڕۆش به 63 دۆلار و 75 سه‌نت ده‌ستی پێكرد و له كاتژمێر 09:30 خوله‌كه‌وه به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 0،14 دابەزی و به 63 دۆلار و 66 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت. له هه‌مان كاتدا نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی جۆری تێكساس به 57 دۆلار و 79 سه‌نت كڕیاری هه‌یه.
شاره‌زایان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه چاوهڕوانيیهكان له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئۆپیك كه له 30ی تشرینی دووه‌مدا له ڤیه‌ننا سازده‌كرێت له‌باره‌ی مشتومڕی درێژكردنه‌وه‌ی سنوورداركردنی به‌رهه‌م هاوكار ده‌بێت له به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، به‌ڵام هێڵی نه‌وتی كیستۆن كه له ئه‌مریكاوه دێت دووباره كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر ئه‌و هه‌واڵانه ده‌بێت له‌و باره‌یه‌وه.
هه‌وره‌ها شاره‌زایان ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو كه نرخی نه‌وتی برێنت له رووی ته‌كنیكییه‌وه له نێوان 63 دۆلار و 70 سه‌نت بۆ 63 دۆلار و 73 سه‌نت ده‌مێنێته‌وه و ره‌نگه وه‌ك پشتیوانی ناوچه نرخه‌كه‌ی بگاته نێوان 63 دۆلار و 21 سه‌نت بۆ 63 دۆلار و29 سه‌نت.