Hüseyin Erdoğan,Hemın Othman Mohammed
12 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 16 کانوونی دووەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
نرخی به‌رمیلێک خاوی برێنت له‌دوایین رۆژه‌كانی هه‌فته‌دا به 69 دۆلار و 12 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
دوێنێ له كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا، نرخی خاوی برێنت 69 دۆلار و 11 سه‌نت بوو، هه‌مان رۆژ نرخه‌كه‌ی گه‌یشته 70 دۆلار و 03 سه‌نت. به‌یانی ئه‌مڕۆش به 69 دۆلار و 10 سه‌نت ده‌ستی پێكرد و له كاتژمێر 09:28 خوله‌كه‌وه به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 0.02 به‌رزبوویه‌وه و به 69 دۆلار و 12 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت. هاوکات نرخی خاوی تێكساس-یش به 63 دۆلار و 37 سه‌نت كڕیاری هه‌یه.
نرخی خاوی برێنت به به‌راورد به دوێنێ %1.2 به‌رزبوویه‌وه و، گه‌یشته 70 دۆلار و 03 سه‌نت. به‌و شێوه‌یه‌ش نرخی خاوی برێنت له 4ی كانوونی یه‌كه‌می 2014ه‌وه تا ئێستا بۆ یه‌كه‌مجار 70 دۆلاری تێپه‌ڕاند.
شاره‌زایان ئاماژه به كه‌مبوونه‌وه‌ی یه‌ده‌كی نه‌وتی خاو و به‌رهه‌مهێنانی هه‌فتانه‌ی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن و، پێیانوایه كه ئه‌وه رۆڵی كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كان.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، پابه‌ندبوونی رووسیا و ئۆپێك به رێككه‌وتنی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كه ئه‌مه‌ش بۆ ماوه‌یه‌كی مامناوه‌ند له بازاڕی نه‌وتدا ئاستی خستنه‌ڕووی نه‌وت كه‌متر ده‌كات رۆڵی كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كان.
هاوكات ئاماژه به‌وه ده‌كرێت كه نرخی نه‌وتی برێنت له‌رووی ته‌كنیكییه‌وه له‌نێوان 69 دۆلار و 25 سه‌نت بۆ 69 دۆلار و 38 سه‌نت ده‌مێنێته‌وه و، ره‌نگه وه‌ك پشتیوانی ناوچه نرخه‌كه‌ی بگاته نێوان 68 دۆلار و 99 سه‌نت بۆ 69 دۆلار و 12 سه‌نت.