Gülşen Çağatay,Mohammed Baqi Hussein
15 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 15 کانوونی دووەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت له یه‌كه‌م رۆژی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا، به 69 دۆلار و 92 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
رۆژی هه‌ینی له میانی كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كاندا خاوی برێنت به 69 دۆلار و 10 سه‌نت ده‌ستی پێكرد و تا 69 دۆلار و 90 سه‌نت به‌رزبووه‌وه.
به‌یانیی ئه‌مڕۆش به 69 دۆلار و 79 سه‌نت ده‌ستی پێكرد و تا كاتژمێر 09:30 به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 0،17 به‌رزبووه‌وه و گه‌یشته 69 دۆلار و 92 سه‌نت.
هاوكات نرخی به‌رمیلێك خاوی تێكساس، به 64 دۆلار و 47 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
به پێی ئه‌و داتایانه‌ی له لایه‌ن كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنی نه‌وت Baker Hughesه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه له 8 بۆ 12ی كانوونی دووه‌م له ئه‌مریكا 10 بیره نه‌وتی دیكه كراونه‌ته‌وه و ژماره‌یان گه‌یشتووه‌ته 752.
شاره‌زایان پێیان وایه، دابه‌زینی به‌رهه‌می رۆژانه له ئه‌مریكا، هاوكارده‌بێت له به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتری نرخی نه‌وت.