Arife Yıldız Ünal,Erdal Çelikel,Rewa Mahmut Hasan,Muhammet Ali Kemal
15 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 15 کانوونی دووەم 2018
ئەنقەرە - AA
وەزیری گواستنەوە و گەیاندن و دەریاوانی تورکیا، ئەحمەد ئارسڵان رایگەیاند "رێڕەوی کوچوکچەکمەجە-سازڵیدەرە-دوروسو وەک گونجاوترین رێگای نۆکەندی ئیستانبوڵ هەڵبژێردراوە".
ئەحمەد ئارسڵان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا باسی لە دوایین دۆخی پرۆژەی نۆکەندی ئیستانبوڵ کرد و ئاماژەی بەوەدا کە لە ٢٠١١دا، سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ئەو پرۆژەیەی ئاشکرا کردووە.
وەزیری گواستنەوە و گەیاندن و دەریاوانی تورکیا، ئەحمەد ئارسڵان باسی لەوەکرد کە ئامانج لە کردنەوەی پرۆژەکە کەمکردنەوە قەرەباڵغی کەشتییەکانە لە گەرووی ئیستانبوڵ، لەکاتێکدا لە رێی ئەو پرۆژەیەوە دەریای رەش و مەڕمەڕە بە یەکەوە دەبەسترێتەوە لە بەری ئەورووپای ئیستانبوڵ لە رێگەی رێڕەوێکی ئاویی نوێ.
ئەحمەد ئارسلان گوتی: "ئامانج لەو پرۆژەیە کەمکردنەوەی مەترسی ماددەی مەترسیدارە کە لە گەرووی ئیستانبوڵەوە تێپەڕ دەبن لە رێی کەشتییەکانەوە. ئامانجێکی تریشمان ئیستانبوڵ کە شارێکی گەورەی جیهانە بکەینە شوێنی زیاتر سەرنجراکێش لە رووی گواستنەوەی ئاویەوە".
وەزیری گواستنەوە و گەیاندن و دەریاوانی تورکیا، ئەحمەد ئارسڵان لە بەشێکی تری گوتەکانیدا، ئاماژەی بەوەدا کە پرۆژەکە لە ئابی ٢٠١٧دا دەستی پێکراوە.
ئەحمەد ئارسڵان جەختی لەوەکردەوە لە سەری ساڵەوە سەرجەم کارەکانی پەیوەست بە دەستنیشانکردنی رێڕەوی جێگرەوە، هەڵسەنگاندنی دۆخی ئێستا، بوومەلەرزە، تسونامی، رەشەبا و شەپۆل و کارە جیۆلۆجییەکان کۆتاییان هاتووە و لەوبارەیەشەوە سەرجەم بابەتەکان بە وردی تاوتوێکراون.
وەزیری گواستنەوە و گەیاندن و دەریاوانی تورکیا باسی لەوەشکرد لە پێناو درووستنەبوونی کاریگەریی نەرێنی لەسەر ئاوی ژێر زەوی، کارەکان لەو رێڕەوەی دیارییکراوە زۆر بە هەستیاریی بەڕێوەدەچێت و بەردەوام دەبن لەوەی هەستیارانەتر لەسەر ئەو جێگرەوەیەی دیارییکراوە درێژە بەکارەکانیان بدەن.
ئەحمەد ئارسڵان تیشکی خستە سەر ئەوەی بە تێروتەسەلی نەخشەی ئاوەکانی ژێر زەوی و حەوزی ئاوە خاوێنەکانیان ئامادەکردووە و لەوباریەوەشەوە لە کارەکانیاندا رێکاری پێویست دەگرنە بەر.
وەزیری گواستنەوە و گەیاندن و دەریاوانی تورکیا، ئەحمەد ئارسڵان باسی لەوەکرد بە لەبەرچاوگرتنی مەرجەکانی هەڵسەنگاندن، رێڕەوی جێگرەوەی چوارەم کە رێڕەوی ''کوچوکچەکمەجە-سازڵی دەرە-دوروسو''ە گونجاوترین رێڕەوە بۆ نۆکەندی مەزنی ئیستانبوڵ و ئەو رێڕەوە هەڵبژێردراوە و رایگەیاند ''لە هەریەک لە دەریاچەی کوچوکچەکمەجەوە بۆ بەنداوی سازڵیسو، لەوێوە بۆ خۆرهەڵاتی بەنداوی تەرکۆس و لەوێشەوە دەگاتە دەریای رەش. درێژیی رێڕەوەکە نزیکەی ٤٥ کیلۆمەترە''.