Merve Yıldızalp,Rewa Mahmut Hasan
15 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 15 کانوونی دووەم 2018
ئەنقەرە
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا و گوتەبێژی حکوومەت، بەکر بۆزداغ: "لە میانی بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش ھەماھەنگیکردن لەگەڵ باڵی سووریای رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە پەیەدە/یەپەگە و رەوانەکردنی بە ھەزاران بارھەڵگر چەک بۆیان و گوایە دامەزراندنی سوپا بە ناوی 'ھێزی ئاسایشپارێزی سنووری سووریا' یاری کردنە بە ئاگر".
"لەژێر ناوی بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، ئەمریکا تا ئەمڕۆ کە پشتگیری باڵی سووریای رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە ناسراو بە پەیەدە/یەپەگە ی کردووە، هاوکات ئەو هەنگاوانەی دواتری کە رایگەیاندووە بۆ پشتگیریکردنیان، جێگەی نابێتەوە لەنێو هاوبەشی ستراتیجیی و مۆدێلی شەراکەت و هاوپەیمانی".