22 کانوونی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 23 کانوونی دووەم 2020
ئیستانبوڵ - AA
بەهۆی گرژییە بازرگانییەکانی نێوان ئەمریکا و یەکێتیی ئەورووپاوە، نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له بازاڕه‌کانی جیهاندا دابەزیی و هەر بەرمیلێکی بە ٦٤ دۆلار و ٣١ سەنت مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
دوێنێ سێشەممە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ هەڕشەی ئەوەی کردبوو ئەگەر یەکێتیی ئەورووپا نەگاتە رێککەوتنی بازرگانی لەگەڵ وڵاتەکەیدا، ئەوە باج بەسەر هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلدا دەسەپێنێت.
بەهۆی ئەو لێدوانەی دۆناڵد ترەمپ-ەوە لە کاتژمێر ٠٦:٣٤ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له بازاڕه‌کانی جیهاندا بەڕێژەی ٠،٤٣ لەسەدا دابەزینی تۆمارکرد و هەر بەرمیلێکی بە ٦٤ دۆلار و ٣١ سەنت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
هاوکات نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی تێكساس بەڕێژەی ٠،٦٠ لەسەدا دابەزیی و گەیشتە ٥٨ دۆلار و سێ سەنت.
دوێنێ دۆناڵد تره‌مپ له‌میانی گوتارێكدا كه له‌میانی دەستپێکردنی كۆڕبه‌ندی داڤۆس پێشكه‌شیكرد، ئاماژه‌ی بەوەکردبوو کە وڵاتەکەی نزیکبووەتەوە لە قۆناغی سەربەخۆی وزە.