Hakkı Kurban,Rewa Mahmood Hasan
06 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 07 تەمووز 2019
ئەنقەرە-AA
لەبارەی دەستنیشانکردنی ئویساڵ وەک سەرۆکی بانکی ناوەندی، بڕیاری سەرکۆمار لە رۆژنامەی فەرمییدا بڵاو کرایەوە.
بەپێی بڕیارەکە مورات چەتینکایا بە ماددەی زیادەی ٣٤ی بڕیارنامە لەبری یاسای ژمارە ٣٧٥و بڕیارنامەی ژمارە ٣ی سەرۆکایەتی کۆمار لە پۆستەکەی دوورخراوەتەوە کە سەرۆکی بانکی ناوەندی کۆماری تورکیا بووە. دوای چۆڵبوونی پۆستەکەش، مورات ئویساڵ کە پۆستی یاریدەدەری سەرۆکی دەزگاکەی بەڕێوەدەبرد، بووەتە سەرۆکی بانکی ناوەندیی کۆماری تورکیا.
مورات ئویساڵ رایگەیاند، "بانکەکەمان بەپێی ئەو ئەرک و بەرپرسیارییەتییانەی لەڕێی یاساوە پێیدراوە، ئامانجی سەرەکی بریتییە لە سەقامگیرکردنی نرخ و بەڕێوەبردنی سەربەخۆیانەی ئامرازەکانی سیاسەتی دراو. هەر بۆیە بەردەوام دەبێت لەو جێبەجێکردنە و لە قۆناغی نوێدا کەناڵەکانی پەیوەندی لە بەرزترین ئاستدا بەکاردەهێنن بۆ جێبەجێکردنی سیاسەتەکان.