Muhammet Ali Kemal
28 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 29 کانوونی دووەم 2017
لەمیانی یەکەم سەردانیدا بۆ وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ، دوو بڕیارنامەی سەرۆکایەتی واژوو کرد کە رێگە لەبەردەم ''زیادکردنی ژمارەی سەربازانی سوپای ئەمریکا و بەمۆدێرنکردنی چەکە ناوەکییەکانی ئەو وڵاتە'' دەکاتەوە.
دۆناڵد ترەمپ بەشداریی لە رێورەسمی سوێندخواردنی وەزیری بەرگریی نوێی ئەمریکا، جەیمس ماتیس کرد لە لە بینای وەزارەتی بەرگرێ بەڕێوەچوو، و بەرلە دەست پێکردنی رێورەسمەکە ترەمپ لەگەڵ فەرماندەی هێزەکانی سوپای ئەمریکا کۆبووەوە.
لەدوای رێورەسمی سوێند خواردنی وەزیری بەرگریی ئەمریکا کە نزیکەی یەک کاتژمێری خایاند، ترەمپ سەبارەت بە جەیمس ماتیس دەستەواژەی ''پیاوی تەواوەتی رووداوەکان''.
دوای ئەوەش ترەمپ بە ماتیسی راگەیاند: ''تۆ پیاوی شیاوی کاتی شیاوی'' و سوپاسیکرد بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری بەرگریی.
پاش رێورەسمەکە سەرۆکی ئەمریکا دوو بڕیارنامەی سەرۆکایەتی واژوو کرد کە یەکێکیان تایبەتە بە زیادکردنی ژمارەی سەربازانی سوپای ئەمریکا.
تا ئێستا ناوەڕۆکی بڕیارنامەکە پەسەند نەکراوە بەڵام بەپێی ئەو زانیارییانەی کە میدیای ئەمریکیدا بڵاوکراونەتەوە، بڕیارنامەکە رێگە لەبەردەم گەورەکردنی سوپای ئەمریکا، زیادکردنی ژمارەی سەربازانی هێزە تایبەتەکانی ئەو وڵاتە و بە مۆدێرنکردنی چەکە ناوەکییەکانی ئەو وڵاتەدا، خۆش دەکات.
هاوکات لەهەمان بڕیارنامەدا فەرمان بەوەستاندنی ئەو پرۆژانە کراوە کە لەسەردەمی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، باراک ئۆباما بەناوی لیستی ''ئۆپەراسیۆنە هەرە لەپێشینەکان'' ناوبراوە و دەست بەکارکردن تێیدا کراوە.
بڕیارنامەکە فەرمانی ئەوە بە وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا دەکات کە لەماوەی 30 رۆژدا راپۆرتێک سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی داعش، مەشقی سەربازانی سوپای ئەمریکا، نۆژەنکردنەوەی چەک و پێداویستییەکان و جبەخانەکان ئامادە بکات.
لەو بڕیارنامەیەدا کە دزەی پێکراوە، داوای ئەوە لە پێنتاگۆن کراوە کە لێکۆڵینەوە لەچۆنیەتیی ئەنجامی ئۆپەراسیۆن لەبەرامبەر رووسیا و چیندا بکات.