Ramal Mahmood
28 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 29 کانوونی دووەم 2017
رووسیا رەزامەندنی دەربڕینی سەرکۆوەزیرانی ئسیرائیل، بێنیامین ناتانیاهو بۆ دروستکردنی دوو هەزار و ٥٠٠ خانوو لە یەکەکانی جولەکەنشین لە کەناری رۆژئاوای داگیرکراو، بە نایاسایی لە قەڵەم دا.
وەزارەتی دەرەوەی رووسیا لەمبارەیەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، ئاماژەی بەوە داوە لەناخەوە نیگەرانن بە بڕیاری دروستکردنی خانووی نوێ لە سەر خاکی داگیرکراوی فەلەستین لە لایەن ئیسرائیلەوە، تیایدا هاتووە "بە رەچاوکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان ئەم بڕیارەی ئیسرائیل نایاساییە. ئەم بڕیارە پێچەوانەی بڕیاری ژمارە ٢٣٣٤ی ئەنجوومەنی ئاسایشە و کۆسپ دەخاتە بەردەم هێنانەدی ئاشتییەکی یەکجارەکی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست".
لە راگەیەندراوەکەدا داوا لە ئیسرائیل کراوە کە دروستکردنی یەکەکانی جولەکەنشین لە کەناری رۆژئاوا و قودسی رۆژهەڵات رابگرێت.