Muhammed Bilal Kenasari
02 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 03 شوبات 2017
واشنتۆن- AA
کاندیدی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بۆ وەزارەتی دەرەوە و سەرۆکی پێشووی کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیل، رێکس تیلەرسن دوای ئەوەی لەلایەن ئەنجوومەنی سیناتۆران پەسەندکرا، لە رێورەسمێکدا کە لە کۆشکی سپی بەڕێوەچوو، سوێندى یاسایی خوارد و وەک وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەستبەکاربوو.
لەرێورەسمەکەدا هەریەک لەسەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ و جێگری سەرۆک، مایک پێنس، بەشدارییان کرد.
ترەمپ لە رێورەسمەکەدا گوتەیەکی پێشکەشکرد و رایگەیاند: ''کاتی ئەوەیە گۆڕانکارییەکی نوێ ئەنجام بدەین'' و ''بەداخەوە لەپێکدادانێکداین کە پێشتر هاوشێوەی نەبووە''.
چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ رێکس تیلەرسن، گوتەیەک پێشکەشی کارمەندانی وەزارەتەکەی بکات.
لە دەنگدانەکەی ئەنجوومەنی سیناتۆراندا بە 56 دەنگی بەڵێ بەرامبەر بە 43 دەنگی نەخێر، وەرگرتنی پۆستەکەی پەسەندکرا.
لەدەنگدانێکدا لە لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی سیناتۆران، کە رۆژی دووشەممەی رابردوو ئەنجامدرا، تیلەرسن بە جیاوازی دەنگێک توانیبووی پەسەندکردنی پۆستەکەی بەدەستبهێنێت.