Ramal Mahmood
02 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 03 شوبات 2017
پاریس – AA
لە فەڕەنسا بە پاساوی هاندانی خەڵک بۆ جیاکاری و بڵاوکردنەوەی بیری توندوتیژی لەلایەن وتارخوێنەکەیەوە مزگەوتێک لە شاری ئەیکس-ئەن- پرۆڤانس کە دەکەوێتە باشووری ئەو وڵاتە داخرا.
وەزارەتی ناوخۆی فەڕەنسا لەمبارەیەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، تیایدا هاتووە "لەمیانی پەیڕەوکردنی باری نائاساییدا بە پاساوی هاندانی خەڵک بۆ جیاکاری و بیروباوەڕی توندوتیژانە لەلایەن وتارخوێنی مزگەوتی دارولسەلام لە شاری ئەیکس-ئەن- پرۆڤانس، بڕیاردرا بە داخستنی ئەم مزگەوتە".
راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوە داوە بە هۆی وتارەکانی وتارخوێنی مزگەوتەکە کە کاریگەری نەرێنی کردووەتە سەر خەڵک بە بانگەشە توندوتیژییەکانی بڕیاری داخستنی ئەم مزگەوتەیان داوە.
لە راگەیاندنی باری نائاساییەوە لە فەڕەنسا تاکو ئێستا نزیکەی ٢٠ مزگەوت داخراون.