Ramal Mahmood
02 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 03 شوبات 2017
واشنتۆن – AA
سەرۆکی پێشووی سی ئای ئەی، دەڤید پەترایوس لە کۆبوونەوەی "سەختییەکان و هەڕەشەکانی ئاسایشی نەتەوەیی" لیژنەی یەکە چەکدارییەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دوا.
دەڤید پەترایوس تیشکی خستە سەر ئەوەی ئەو سیستەمی ئەمریکا لە سەدەی بیستەمدا دایمەزراندووە رووبەڕووی هەڕەشەی چاوەڕواننەکراو بووەتەوە لە ئاراستە جیاوازەکانەوە، سەرچاوەی ئەم هەڕەشانەشی بۆ "رووسیا، چین و گرووپە توندڕەوە ئایینیەکان و هێرشەکانی سایبەر" گەڕاندەوە.
دەڤید پەترایوس کە لە ساڵی ٢٠١١ بۆ ٢٠١٢ سەرۆکی سی ئای ئەی بووە، ئاماژەی بەوە دا کە ئەم هەڕەشانە ئەنجامی سیاسەتەکانی ئەمریکای خستووەتە روو و گوتی: "ئەم رەوشە لەخۆیەوە دروست نەبووە. ئێمە دروستمان کردووە. رەوشێک نییە خۆیشی خۆی بپارێزێت، دەبێت لە ژێر کۆنتڕۆڵی ئێمەدا بێت. ئەگەر واز لە کۆنتڕۆڵکردنی بهێنین بەتێپەڕبوونی کات لە دەست دەردەچێت و دواتر هەرەس دەهێنێت".
سەرۆکی پێشووی سی ئای ئەی، دەڤید پەترایوس ئەوەی خستە روو کە لەلایەن زۆر کەس و لایەنەوە هەوڵ دەدرێت ئەمە بە"پێکدادانی شارستانییەتییەکان" لێکبدرێتەوە، بەڵام بەپێویستی زانی کە ئەمریکا رێگە بەمە نەدات.
دەڤید پەترایوس بەپێویستیشی زانی چی زووە کۆتایی بەبڕیاری راگرتنی پێدانی ڤیزە بەهاووڵاتییانی حەوت وڵاتی موسوڵماننشین بهێنرێت. هۆشداری ئەوەشیی بەدۆناڵد ترەمپ دا کە ئەگەری ئەوە هەیە رێکخراوە تیرۆریسیتییەکان ئەمە وەک "پڕوپاگەندە" بەکاربهێنن و، گوتی: "دەبێت ئەو بڕیارە کۆتایی پێ بێت".