Muhammed Boztepe,Rewa Mahmood Hasan
12 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 13 حوزەیران 2019
ئەنقەرە - AA
یەکێک لەو تیرۆریستانەی کە لە ٢٠١٦دا، کردەی تیرۆریستی لە چواردەوری پارکی ڤۆدافۆنی ناوچەی بێشکتاش لە ئیستانبوڵ ئەنجامدا و بووە هۆی شەهیدبوونی ٤٦ کەس کە ٣٩یان پۆلیس بوون لە هەکاری دەستگیرکرا.
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە یەکێک لەو تیرۆریستانەی کردە تیرۆریستییەکەی یاریگای ڤۆدافۆنی بێشکتاش لە ئیستانبوڵی لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ ئەنجامدا لە مەزارگەی چاتالکایای گوندی بۆلوک کۆی سەربە پارێزگای هەکاری لە لایەن فەرماندەیی جەندرمەی پارێزگاکەوە، بەناوی مەسعود باکار دەستگیرکراوە.