Barış Gündoğan,Abdullah Shukur
12 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 13 حوزەیران 2019
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "ناڵێم تورکیا سیستەمی بەرگریی S-٤٠٠ دەکڕێت، بەڵکو دەڵێم کڕیویەتی. ئێمە ئەو کارەمان تەواو کردووە".
سەرکۆماری تورکیا، ئەردۆغان لەبارەی پڕۆژەی F-٣٥ یش گوتی: "لەگەڵ بەڕێز سەرۆک ترەمپ کۆتایی ئەم مانگە لە ژاپۆن دەبین و لەوێ کۆدەبینەوە. ئینشائەڵڵا ئەم پرسانە لەوێ رووبەڕوو باس دەکەین".
سەرکۆماری تورکیا، گوتیشی: "ئەو رێڕەوە تیرۆرەی کە دەیانەوێت بە درێژایی سنوورەکانمان لە سووریا دروستی بکەن، ھەروەک چۆن لە ھێڵی جەرابلوس-عەفرین و گۆڕەپانی باکووری عێراق شکاندمان، بەھەمان شێوە لە رۆژھەڵاتی فوڕات پارچە پارچەی دەکەین".