Uğur İslamoğlu
16 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 16 تشرینی دووەم 2022
ئیستانبوڵ-AA
دیمه‌نی ئه‌حمه‌د ج. ئاشكرابوو كه ئه‌نجامده‌ری ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شه‌قامی به‌یئۆغڵو له ئیستانبوڵ، ئه‌حلام ئه‌لبه‌شیر-ی دوای هێرشه‌كه له ماڵه‌كه‌ی له ناوچه‌ی ئهسهنلهرهوه بردبووه ناوچه‌ی كوچوكچهكمهجه بۆ ئه‌و ناونیشانه‌ی كه تێیدا ده‌ستگیركرا.
تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له ئیستانبوڵ، دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شه‌قامی ئیستیقلال، دیمه‌نی نزیكه‌ی هه‌زار و ٢٠٠ كامێرای چاودێرییان پشكنی له شوێنی رووداوه‌كه و به ئاڕاسته‌ی هه‌ڵاتنی ئه‌نجامده‌ری ته‌قینه‌وه‌كه.
پۆلیس ئه‌وه‌ی ده‌ستنیشانكردووه كه دوای هێرشه‌كه، ئه‌نجامده‌ره‌كه‌ی سواری ته‌كسییه‌ك ده‌بێت و ده‌چێته ئه‌سه‌نله‌ر، دواتر له‌وێوه به ئۆتۆمبیلێك بۆ كوچوكچهكمهجه ده‌برێت و ئۆتۆمبیله‌كه‌ش له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د ج.-ه‌وه لێده‌خوڕدرێت.
هاوكات دیمه‌نێكی كامێرا‌كان دهستكهوتوون كه تێیدا له‌گه‌ڵ ئه‌حلام ئه‌لبه‌شیر پێكه‌وه له‌كاتی چوون به‌ره‌و كوچوكچهكمهجه له نێو ئۆتۆمبیله‌كه‌دان و ئه‌حمه‌د له كوشنی شۆفێردایه.
هێزه‌كانی پۆلیس له‌و دیمه‌نه‌وه، رووخساری ئه‌حمه‌د ج-یان ده‌ستنیشان كردووه و دواتر له‌و رێگه‌یه‌وه ده‌ستگیریان كردووه.
- خاوه‌نی ماڵه‌كه‌ی ئه‌دیرنه‌ش ده‌ستگیركراوه
ئه‌وه‌ش ده‌ستنیشانكراوه كه عه‌مار ج. كه ئه‌مڕۆ ده‌ستگیركراوه، دوای هێرشه‌كه گومان‌لێكراو ب.ه، كه له هه‌مان ماڵدا له‌گه‌ڵ ئه‌حلام ماوه‌ته‌وه، به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵاتنی بۆ بولگاریا بردووه‌ته ئه‌دیرنه.
تیمه‌كانی پۆلیس ئه‌و ماڵه‌یان ده‌ستنیشانكردووه كه گومان‌لێكراو ب.ه-ی تێدا ماوه‌ته‌وه به‌ڵام له ئۆپه‌راسیۆنێكدا كه ئه‌نجامیانداوه نه‌یانتوانیوه ده‌ستگیری بكه‌ن. خاوه‌نی ماڵه‌كه‌یان ده‌ستگیركردووه.