Uğur İslamoğlu
16 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 17 تشرینی دووەم 2022
ئیستانبوڵ – AA
ئاسایشی تورکیا گرتەی ڤیدیۆیی ساتی چوونی ئافرەتە تیرۆریستەکە، ئەحلام ئەلبەشیر کە لە سووریا هاتبووە ناو تورکیا، بۆ شەقامی ئیستیقلال لە ناوچەی تەقسیم ناوەڕاستی ئیستانبوڵ بڵاوکردووە.
لە دیمەنەکاندا ئەوە دەردەکەوێت کە تیرۆریستەکە چۆن بۆمبەکەی لە شوێنی تەقینەوەکە داناوە کە بەهۆیەوە شەش کەس گیانیان لەدەست دا و ٨١ی دیکەیش برینداربوون.
بەپێی گرتە ڤیدیۆییەکە کە لەلایەن ئاسایشی تورکیاوە بڵاوکراونەتەوە، تیرۆریستەکە رۆژی رووداوەکە لە کاتژمێر ١٥:١٧ لە بەری گۆڕەپانی تەقسیم-ەوە، چووەتە شەقامی ئیستیقلال کە دواتر بە شەقامەکەدا دەڕوات کە جانتایەک لە شانێتی و کیسەیەکیشی بەدەستەوەیە.
ئەوەیش دەبیندرێت کە تیرۆریستەکە بە باڵاپۆشەکەیەوە، بەردەوام هەوڵی خۆشاردانەوەی رووخساری داوە و لە کاتژمێر١٥:٣٠ گەیشتووەتە شوێنی تەقینەوەکە ولەوێ لەسەر کورسییەک لە بەردەم فرۆشگایەک دانیشتووە.
ئەوەیش دەردەکەوێت کە تیرۆریستەکە داوی دانیشتنی بۆ ٤١ خولەک لە شوێنەکە و لە کاتژمێر ١٦:١١ جانتاکەی لەسەر کورسییەکە بەجێهشتووە و جارێکی دیکە بە پیادە بەرەو گۆڕەپانی تەقسیم رۆیشتووە.
دواتر لە کاتژمێر ١٦:١٤ تیرۆریستەکە بەخێرایی رادەکات، بەلەوەی دوای سێ خولەک، جارێکی دیکە دەبیندرێت کە لەبەردەم هۆتێلێک لە گۆرەپانی تەقسیم رێ دەکات.
رۆژی یەکشەممە تهقینهوهیهك لە شهقامی ئیستیقلالی تهقسیم له شاری ئیستانبوڵ روویدا و لە ئاکامدا، شەش کەس گیانیان لەدەست دا و ٨١ کەسی دیکەیش برینداربوون.