Abdullah Shukur
04 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 05 مای,س 2018
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "بە پێداگرییەوە لە عەفرین راوەستاوین، تا دەستەبەرکردنی دۆخی ئەمنی لەو شوێنە دەمێنینەوە، دواتر ئیدلب ھەیە لە بەردەممان، تەلرفات و منبچ ھەیە".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بەشداری لە "فیستیڤالی لاوانی ئیستانبوڵ" لە ناوەندی نمایشی یەنیکپاپی ئەوراسیا کرد و وتارێکی پێشکەش کرد.
ئەردۆغان لەبارەی سەرۆکی جەھەپە، کەمال کڵچدارئۆغڵو گوتی: "ئیتر تۆ پێویست ناکات درۆ بکەیت. کاتێ دەڵێی 'من چوومە ماڵی سەرۆکی شارەوانی کادیکۆی لەکاتی ھەوڵی کودەتاکەی ١٥ی تەمووز و ئاگاداری ھیچ شتێک نەبووم' ئەوا درۆ دەکەیت، ھیچ کەسێک باوەڕ بەمە ناکات".
ئەردۆغان لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکانی تورکیا گوتیشی: "ئایا بۆچی دەستمان بە ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوڕات کرد؟ ئێمە مافی چوونمان بۆ ئەو شوێنە ھەیە. ئایا بۆچی؟ چونکە لە راستیدا ناوی قەڵغانی فوڕات، ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون بوو، بەڵام دواخرابوو. پێویست بوو ئەمەمان پێشتر ئەنجام بدابا، ئەگەر پێشتر ئەنجامان دابایە ئەوا کلیس ئەوەندە نەدەکرایە ئامانج".
ئەردۆغان لەبارەی گفتوگۆی دابەشکردنی زانکۆی ئیستانبوڵ گوتی: "دەستەی خوێندنی باڵا لەمبارەیەوە ھەنگاوی خۆی ناوە و لە ھەردووکیان ناوی زانکۆی ئیستانبوڵ بوونی ھەیە. ئەگەری ئەوە ھەیە لۆگۆی زانکۆی ئیستانبوڵ بەکاربھێنن. لەوانەیە تەنھا ناوی جەراحپاشا وەک ناوێکی زیادە بەکاربھێنن".