هه‌ولێر: له شه‌ش مانگدا 100 حاڵه‌تی خراپ به‌كارهێنانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان تۆماركراون
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه، رێباز زیوه‌ر مسته‌فا: "زیاتر له 100 حاڵه‌تی توندوتیژی له رێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه بووه"
Arbil
هه‌ولێر - AA
له میانی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2018 دا، هەزار و 621 سكاڵای توندوتیژی دژبه ئافره‌تان تۆماركراوه و له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵیشدا، هەزار و 846 سكاڵا هه‌بوون.
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه، نه‌قیبی مافپه‌روه‌ر رێباز زیوه‌ر مسته‌فا له‌وباره‌یه‌وه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا كه ئاژانسی ئانادۆڵوش ده‌یگواسته‌وه رایگه‌یاند كه ئاماره‌كانی ئه‌مساڵ راده‌گه‌یه‌نن و به‌رواردیش له نێوان ئاماره‌كانی ساڵی پار و ئه‌مساڵ ده‌كه‌ن و گوتی: "له یەکی كانوونی دووه‌م تاوه‌كو 30ی حوزه‌یرانی ساڵی 2018 حاڵه‌ته‌كانی سووتان بریتی بوون له 27 حاڵه‌ت، حاڵه‌ته‌كان له هه‌مان ماوه‌ی ئه‌مساڵ واتا 2019 بریتیی بووه له 30 حاڵه‌ت، واته سێ حاڵه‌ت زیاد بووه، هه‌رچی خۆستاندنه له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2018 حاڵه‌ته‌كان 24 بووه، بۆ ساڵی 2019 ژماره‌كه بووه به 20 حاڵه‌ت، واته چوار حاڵه‌ت كه‌می كردووه، كوشتن له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می 2018 بریتی بووه له هه‌شت حاڵه‌ت بووه، به‌ڵام له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ شه‌ش حاڵه‌ت بووه واته دوو حاڵه‌ت كه‌می كردووه".
له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌و به‌رپرسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئاماری دیكه‌ی خسته‌ڕوو و له‌ومباره‌یه‌وه رایگه‌یاند "هه‌رچی په‌یوه‌ندیی به خوكوشتنی ژنانه‌وه هه‌یه له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2018 ئه‌وا 10 حاڵه‌ت بووه، له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ هه‌شت حاڵه‌ت بووه، سه‌باره‌ت به‌ده‌ستدرێژی سێكسی له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می 2018 بریتی بووه له 23 حاڵه‌ت، به‌ڵام له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ 2019 بریتی بووه له حاڵه‌ت 14".
سه‌باره‌ت به تۆماركردنی سكاڵا له سنووری نووسینگەکانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه، نه‌قیبی مافپه‌روه‌ر رێباز زیوه‌ر مسته‌فا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن گوتی: " تۆماركردنی سكاڵا له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2018 بریتی بووه له هەزار و 621 حاڵه‌ت بووه و له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵیش هەزار و 846 حاڵه‌تمان تۆماركردووه".
له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رنگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژبە ئافره‌تانی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌وه‌شی راگه‌یاند "ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی ره‌وانه‌ی شڵته‌ره‌كان كراون له ماڵی داڵده‌دانی ئافره‌تان 168 حاڵه‌ت بووه، 137 حاڵه‌تییان كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ركراون و گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه نێو خانه‌واده‌كانییان، 31 حاڵه‌تیشیان سه‌رقاڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیانین".
ئەو هه‌روه‌ها گوتیشی: "له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا له لێژنه‌ی ئاشته‌وایی، 272 حاڵه‌تمان هه‌بووه، 66 حاڵه‌تییان ئاشت بوونه‌ته‌وه، 172یان ئاشت نه‌بوونه‌ته‌وه، 32شیان ئاماده‌نه‌بوون".
نه‌قیبی مافپه‌روه‌ر رێباز زیوه‌ر مسته‌فا له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن باسی له هێڵی گه‌رمی تاكه‌كانی خێزان و ئافره‌تانی ده‌ره‌وه‌ی خێزانیش كه هێڵی 119 بوو و گوتی: "24 كاتژمێر كراوه‌یه و كارمه‌ندی پیاو و ئافره‌تیشی له‌سه‌ره و رێنمایی ده‌ده‌ن و چاره‌سه‌ری كێشه ده‌كرێت و زانیاریی ده‌درێت له میانی ئه‌و هه‌شت مانگه‌دا، سێ هه‌زار و 549 كه‌س په‌یوه‌ندییان به‌و هێڵه‌وه كردووه له مانگی 10ی ساڵی پاره‌وه تا شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "ئه‌و چه‌ند حاڵه‌ته‌ی له كوشتن و خۆكوشتنی ژنان ئه‌مساڵ تۆماركراون هیچییان له‌سه‌ر پرسی شه‌ره‌ف نه‌بووه، به‌شێكی له‌سه‌ر زه‌وی و زار بووه، یان كه‌سی بكوژ له‌ژێر كاریگه‌ریی خواردنه‌وه‌ی كحولی بووه، یان له حاڵه‌تی دیكه بووه".
نه‌قیبی مافپه‌روه‌ر رێباز زیوه‌ر مسته‌فا هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی راگەیاند كه به‌گشتی زیاتر له 100 حاڵه‌تیان تۆماركردووه له شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ كه په‌یوه‌ندیی به خراپ به‌كارهێنانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه هەبووە و زۆر جار لێكجیابوونه‌وه و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خێزانه‌كانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.