Eren Bozkurt
18 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 18 ئەیلوول 2020
ئادانا - AA
لە کۆی ٢٢ گومانلێکراو کە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی (فەتۆ) کە لە ١٥ پارێزگا بەڕێوەچوو و ناوەندی لێکۆڵینەوەکە ئادانا بوو دەستگیرکرابوون، شەش کەسیان دەستبەسەرکران و ١٦ کەسەکەی دیکە ئازادکران.
کارەکانی ئاسایش لەبارەی ئەو ٢٢ گومانلێکراوە تەواووبووە کە لە ١٠ی ئەیلوولدا لەمیانی ئۆپەراسیۆنێکدا کە لە لایەن تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی قاچاغچێتی و تاوانە رێکخراوەییەکانی سەربە ئاسایشی پارێزگاکە بەڕێوەچوو دەستگیرکرابوون.
گومانلێکراوان کە لەنێویاندا ئیمامی مەحرەمی خوێندکارانی خوێندنگەی پۆلیس و ئەفسەر، پۆلیس، مامۆستا و کارمەندی کەرتی تایبەت هەبوون کە هێشتا لەسەر کارن، دوای پشکنینی پزیشکی لە یەکەی پزیشکی دادوەری ئادانا رەوانەی دادگای ئێشکگرکران.
شەش کەس لە گومانلێکراوان کە بانگەشەی ئەوە دەکرێت ئیمامی مەحرەمی خوێندکارانی خوێندنگەی پۆلیس بن دەستبەسەرکران، ١٦ گومانلێکراوەکەی دیکە ئازادکران.