Durmuş Genç,Sabri Kesen
18 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 19 ئەیلوول 2020
موغڵا - AA
بەسەرپەرشتی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، پێنجەم رووبەرووبوونەوەی پاڵەوانێتی جیهانی رالی بە بەشداری ١٣٠ وەرزشەوان لە ١٩ وڵاتی جیاواز دەستیپێکرد.
پاڵەوانێتییەکە لە شارۆچکەکانی مارماریس و داتچا-ی سەر بە پارێزگای موغڵا بەرێوەدەچێت.
لە بەیانی یەکەم رۆژیشدا وەرزشەوانەکان بە بڕینی ٤،٧٠ کیلۆمەتر یەکەم تاقیکردنەوەیان ئەنجامدا.
ژمارەیەکی زۆریش بینەری ناوخۆیی و بیانی هاتنە شوێنی رووبەڕووبوونەوەکە و یاریزانەکانیان هاندا.