Durmuş Genç
02 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 03 ئەیلوول 2021
موغڵا - AA
لە وشکایی و لە ئاسمانەوە ھەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئەو ئاگرە دەدرێت کە لە دارستانێکی قەزای میلاس سەربە پارێزگای موغڵا کەوتووەتەوە.
ئاگرێگ کە ھێشتا ھۆکارەکەی نازاندرێت لە دارستان و دار زەیتوونەكانى ناوچەی گورچاملاری گەڕەکی کیکئیشلاجیک كەوتەوە.
دوو ھێلیکۆپتەر و ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێلی ئاوپرژێن و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە، رەوانەی ناوچەکە کران.
کارەکانی کۆنترۆڵکردنی ئاگری دارستانەکە لە وشکایی و لە ئاسمانەوە بەردەوامە.