Durmuş Genç,Ramal Abdullah Mahmood
03 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 04 ئاب 2019
موغڵا – AA
له هه‌ڵمه‌تێكی تیمه‌كانی جه‌ندرمه له شارۆچكه‌ی یاتاغان-ی پارێزگای موغڵا قورئانێكی ده‌ستنوس دۆزرایه‌وه كه مێژووه‌كه‌ی بۆ هه‌زار ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
تیمه‌كانی جه‌ندرمه‌ی یاتاغان هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر ماڵی هه‌ردوو تۆمه‌تبار ئی. ك. و د. ك. له گه‌ڕه‌كی ئاڵاشار-ی شارۆچكه‌كه.
دوای گه‌ڕان و پشكنینی هه‌ردوو ناونیشانه‌كه ژماره‌یه‌ك شوێنه‌واری مێژوویی دۆزرانه‌وه كه قورئانێكی ده‌ستنووسیان له نێودایه كه مێژووه‌كه‌ی بۆ هه‌زار ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه و به‌رگه‌كه‌ی له پێستی ئاسك دروست كراوه.
تیمه‌كانی جه‌ندرمه هه‌ردوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركردووه. دوای راییكردنی كاره‌كانیشیان له بنكه‌ی جه‌ندرمه، ره‌وانه‌ی دادگا كراون.