Muhammed Boztepe,1 23
03 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 04 ئاب 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
تیرۆریست م. س. كه ده‌ركه‌وتووه له ئه‌ورووپا رێكخه‌ری ئه‌نجامدانی چالاكییه‌كانی په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه بووه له ئه‌ورووپا، له ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شی میت و یه‌كه‌كانی ئاسایش‌دا له بورسا ده‌ستگیر كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان م. س. كه له نه‌رویج له ئاستی به‌رپرسیارێتی باڵادا چالاكی رێكخراوه‌یی ئه‌نجام ده‌دا دوای ئه‌وه‌ی سه‌ردانی توركیای كرد له‌لایه‌ن میت و یه‌كه‌كانی ئاسایشه‌وه خرایه ژێر چاودێری. له ٢٧ی ته‌مووزیش له ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شی میت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی بورسادا ناوبراو له بورسا ده‌ستگیر كرا.
دوای راییكردنی كاره‌كانی م. س. له ئاسایش و ره‌وانه‌كردنی بۆ دادگا، دادگا له ٣١ی تهمووز بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ناوبراوی دا به تۆمه‌تی "ئه‌ندامبوون له رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه".