توركيا, تەندروستی, کۆڤید- ١٩

لێدوانی وەزیری تەندروستی تورکیا کۆجا لەبارەی کۆرۆنا

لە چوارچێوەی بەرنامەی سەردانەکەیدا بۆ ئیزمیر، کۆجا سەردانی بینای پارێزگای شارەکەی کرد و، لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان باسی لەوە کرد کە گرنگترین بابەتی دیدار و کۆبوونەوەکان پەتای کۆرۆنایە لە پارێزگاکە.

Yusuf Şahbaz, Efsun Erbalaban Yılmaz  | 18.09.2020 - نوێکردنەوە : 18.09.2020
لێدوانی وەزیری تەندروستی تورکیا کۆجا لەبارەی کۆرۆنا

Izmir

ئیزمیر - AA

وەزیری تەندروستی تورکیا، فەخرەدین کۆجا ئاماژەی بەوە کرد کە لە سەرانسەری وڵاتدا ژمارەی توشبووانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ زیادیکردووە، لە پارێزگای ئیزمیر بەراورد بە مانگی رابردوو سەدا ٤٢ حاڵەتەکانی توشبوون بە کۆرۆنا زیادیکردوە، بەڵام بەهۆی رێکاریە خێرا و کاریگەرەکان ئەو هەڵکشانە کۆنتڕۆڵ کرا، بەشێوەیەک لە ماوەی هەفتەی رابردوودا ژمارەی توشبووان بە ڕێژەی سەدا ١٠ کەمی کردووە.

لە چوارچێوەی بەرنامەی سەردانەکەیدا بۆ ئیزمیر، کۆجا سەردانی بینای پارێزگای شارەکەی کرد و، لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان باسی لەوە کرد کە گرنگترین بابەتی دیدار و کۆبوونەوەکان پەتای کۆرۆنایە لە پارێزگاکە.

گوتیشی: "بەداخەوە هەڵکشانی تێکڕای تەمەنی نەخۆشەکان وا دەکات ژمارەی ئەو نەخۆشانەی باری تەندروستییان ناجێگیرە و گیان لەدەست دەدەن زیاد بکات. لەبیرکردنی رێوشوێنەکان هەموومان توشی غەمباری دەکات. لە هەر پاریزگایەکماندا پابەندبوون بە خاوێنی، بەکارهینانی دەمامک و دوورەپەرێزی کۆمەڵایەتی کەمبێت، ئەم کارەساتە دەبینین. داوا لە هەموو هاووڵاتییانمان دەکەم پابەندبن بە رێوشوێنەکانەوە".

وەزیری تەندروستی تورکیا کۆجا، باسی لە ئاماری حاڵەتەکانی توشبوون بە پەتاکە کرد لە سەرانسەری تورکیا و، رایگەیاند "لە پارێزگای ئیزمیر بەراورد بە مانگی رابردوو سەدا ٤٢ حاڵەتەکانی توشبوون بە کۆرۆنا زیادیکردوە. دەمەوێت ئەوە بڵێم کە لەڕێی ئەو رێوشوێنە بەپەلانەی گرتماننەبەر توانیمان دۆخەکە کۆنتڕۆڵ بکەین و لە هەفتەی رابردوودا ژمارەی توشبووان بە ڕێژەی سەدا ١٠ کەم بکات. چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەی هەفتەیەک بۆ دە رۆژی دیکەدا حاڵەتەکان روو لە دابەزین بکەن".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın