Zana Natık Kerem
17 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 18 حوزەیران 2020
ئەنبار ــ AA
سەرچاوەیەكی ئەمنی لە هەواڵگری سەربازی عێراق رایگەیاند كە لە میانی ئۆپەراسیۆنێكی هێزەكانی سوپا و هەواڵگریدا، سێ تیرۆریستی داعشی لە رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار دەستگیركراون.
سەرچاوەكە بۆ میدیاكانی خۆجێی ئاشكرای كردووە، هێزەكانی هۆبەی هەواڵگری سەربازی لە فیرقەی هەشت بە هاوكاری لەگەڵ هێزەكانی لیوای ٣٠ی پیادە لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، سێ تیرۆریستیان لە ناوچەكانی بەیزە، زەلـلــە و ئەلبوحەردان سەربە شارۆچكەی قائم رۆژئاوای ئەنبار رۆژئاوای عێراق دەستگیركردووە.
ئاماژەی بەوەیش داوە كە دەستگیركراوەكان لە میانی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی پارێزگای ئەنباردا، بەشدارییان لە شەڕەكانی دژبە هێزە ئەمنییەكان كردووە.
ئاماژە بەوەدراوە كە دەستگیركراوەكان بە ئامانجی لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا، رەوانەی بنكەیەكی ئەمنی كراون.