ئۆتاوا
بەمەبەستی ھاوکاریكردنی ھێزەکانی ئەمریکا کە ئێستا پەروەردە و ڕاھێنانی سەربازی بە ھێزی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان دەکات، كه‌نه‌دا بڕیاریداسەربازرەوانەعێراق و هەرێمی کوردستان بکات.
له‌مباره‌وه گوتەبێژی سەرۆکایەتی حکومەتی کەنەدا جاسۆن ماکدۆنتڵد لە روونکردنەوەیەکدا گوتی: "بەمەبەستی پشتیوانی لە ھێزی یەکینەکانی سەربازی کورد کە لە دژی چەکدارانی داعش شەڕ دەکەن، سەربازانی سەر بەیەکینەی ھێزی تایبەتی کەنەدا رەوانەی عێراق دەکەین، بەڵام تەنیا راھێنان بە پێشمەرگە دەکەن و لە گۆڕەپانی شەڕدا بەشدار نابن."
گوتەبێژی سەرۆکایەتی حکومەتی کەنەدا هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌و سه‌ربازانه‌ی كه بۆ راهێنانی هێزی پێشمه‌رگه ره‌وانه‌ی ھەرێمی كوردستان ده‌كرێت، ژمارەیان لە نێوان ٥٠ بۆ ١٠٠ سەربازه و لەگەڵ سەربازانی ئەمریکا لە ناوچەکە بەیەکەوە کار دەکەن."
لە روونکردنەوەکەدا، ھیچ زانیاریەک له‌باره‌ی به‌رێكه‌وتنی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی كه‌نه‌دا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان ئاشکرا نەکراوە.