Abdullah Shukur
15 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 17 تشرینی یەکەم 2016
تۆرۆنتۆ
وەزارەتی گەیاندنی کەنەدا، مۆبایلی جۆری "Galaxy Note 7" ی کۆمپانیای سامسونگ لە گشت گەشتەکانی فڕۆکە بازرگانییەکان و فڕۆکەکانی کارگۆ قەدەغەکرد.
وەزارەتەکە بەھۆی مەترسی تەقینەوە لە مۆدێلی "Galaxy Note 7" ی سامسونگ رایگەیاند کە رێگە نادەن گەشتیاران ئەم جۆرە مۆدێلە لەگەڵ خۆیان بھێننە نێو فڕۆکە.
راشگەیەنرا کە ئەوەی "Galaxy Note 7" لە نێو جانتاکەی بشارێتەوە و ئاشکرای نەکات ئەوا رووبەڕووی سزا دەبێتەوە.
لە دوای ئەم بڕبارە ھێڵی ئاسمانی کەنەدا رایگەیاند کە ئەم جۆرە مۆدێلەی لە مۆبایل مەترسی تەقینەوەی زۆرە و بەمەش گەشتی فڕۆکەکان دەخاتە مەترسییەوە ھەر بۆیەش رێگە نادەن ھیچ کەسێک "Galaxy Note 7" لەگەڵ خۆی بھێنێتە نێو فڕۆکە.
کۆمپانیای سامسونگ تا ئێستا ٢.٥ ملیۆن مۆبایلی جۆری "Galaxy Note 7" ی بەھۆی بوونی چەند کێشەیەک لە یەکینەکانی وزەی ئەم مۆبایلە لە بازارەکان کشاندوەتەوە.