دوای بەشداریكردنی سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان لە لوتكەی ناتۆدا كە لە ھەرێمی وێڵزی بەریتانیا ئەنجامدرا، لە چوارچێوەی كۆبوونەوە دووقۆڵییەكاندا لەگەڵ سەرۆكی ئەمریكا باراك ئۆباما كۆبوه‌وه.
كۆبوونەوەكەی ئه‌ردۆغان لەگەڵ ئۆباما نزیكەی 1.5 سەعاتی خایاند كه درێژترین كۆبوونەوەی ئەردۆغان بوو لە چوارچێوەی لوتكەكەدا.
له لایه‌نی توركی هه‌ریه‌ك له وەزیری درەوە مەولود چاوش‌ئۆغڵو، وەزیری بەرگری عیسمەت یڵماز، راوێژكاری وەزارەتی دەرەوە فەرهیدون سینیرئۆغڵو و جێگری راوێژكاری سەرۆكایەتی وەزیران ئیبراھیم كاڵن و له لایه‌نی ئه‌مریكیش وه‌زیری ده‌ره‌وه جۆن كیری ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی ئه‌مریكا بوون.
سەركۆماری توركیا بەر لە كۆبوونەوەكە بۆ رۆژنامەوانان رایگەیاند: "لەگەڵ بەڕێز ئۆباما لە لوتكەی ناتۆدا ئامادەبووم و زۆر خۆشحاڵم كه دەرفەتی ئه‌وه‌مان به‌ده‌ستهێنا ھەڵسەنگاندنی دوایین رووداوەكانی ناوچەكە بكه‌ین."
ئەردۆغان جەختی لەوە كردەوە كه بەشێكی زۆر لەبابەتەكان وای كردەوە ھەردوو وڵات لەیەكتر نزیك ببنەوه و گوتی: "گرنگترین چوارچێوەی پێكەوبوون لە پڕۆژەی سەربازیدا، ناتۆیە. پێكەوبوونمان لە ئاستی سیاسی، ئابووری و كەلتوریشە."
ئەردۆغان لە درێژەی قسەكانیدا گوتی: "ئێستا لوتكەیەكی ناتۆمان ئەنجامدا كە تیایدا بابەتەكانی وەك سوریا، عێراق، فەلەستین، میسر، لیبیا، ئوكراینا تاوتوێ كران. دەرفەتی ئەوشمان بەدەست ھات ئەم بابەتانە لەگەڵ بەڕێز ئۆباماش تاوتوێ بكەین."
سەرۆكی ئەمریكا باراك ئۆباماش خۆشحاڵی خۆی بۆ ده‌رفه‌تی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری توركیا پیشاندا و ئاشكرایكرد كه سەركۆماری توركیا بۆ ھاوپەیمانێتییهكهیان، سەركردەیەكی زۆر گرنگە و جەختی لە گرنگیی توركیا لە ناو ناتۆدا كرده‌وه لە بەر ئەوەی ئەو وڵاتە وەك پردێكە لە نێوان ئەوروپا و رۆژھەڵاتی ناوەڕاست.
ئۆباما ئاماژەی بەوەشدا رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ھەموو وڵاتێك و نیگەرانیی خۆی له‌باره‌ی دوایین رووداوەكانی عێراق و سوریا دەربڕی.