Ahmet Dursun
03 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 03 تەمووز 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا رێگری له هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی وڵاته‌كه‌ی بكات، ئه‌وا هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی وڵاتانی ناوچه‌كه‌ش گونجاو نابێت.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێك كه له ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئێران بڵاوكراوه‌ته‌وه، رۆحانی دوێنێ له میانه‌ی سه‌ردانه فه‌رمییه‌كه‌یدا له سوید له‌گه‌ڵ رەوەندی ئێرانی لەو وڵاتە كۆبووه‌ته‌وه.
لە کۆبوونەوەکەدا روحانی ره‌خنه‌ی له‌و سزایانه‌ی ئه‌مریكا گرتووه كه ئاماده‌ی كردووه له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا به‌سه‌ر نه‌وتی ئێران‌دا بیسه‌پێنیت.
سەرکۆماری ئێران باسی له‌وه كرد كه ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران به‌ته‌واوه‌تی رابگرێت و، گوتی: "ناتوانن له مانای ئه‌م گوزارشتانه تێبگه‌ن، چونكه حكوومه‌تی ئه‌مریكا گوتوویه‌تی 'ناهێڵێین ئێران یه‌ك دڵۆپ نه‌وت هه‌نارده بكات. ئه‌وه به واتای ئه‌وه دیت كه ته‌واوی نه‌وتی ناوچه‌كه ناتوانرێت هه‌نارده بكرێت. له كاتێكدا ئێران نه‌توانێت نه‌وته‌كه‌ی هه‌نارده بكات، ئایا ده‌گونجێت نه‌وتی ناوچه‌كه هه‌نارده بكرێت؟".
روحانی گوتیشی: "ئه‌گه‌ر ئه‌وه بكه‌ن ئه‌وا ده‌بێت ده‌ره‌نجامه‌كانیشی قبووڵ بكه‌ن".