Zana Natık Kerem
03 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 04 تەمووز 2018
کەرکووک ــ AA
کۆميسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، پڕۆسەی ئەژمارکردن و جیاکردنەوەی بە دەستی دەنگەکانی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی دەستپێکرد.
کۆميسیۆن بە ئامادەبوونی ئەو دادوەرانەی کە راسپێردراون بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری ئەنجوومەنی کۆميسیاران و بەرپرسانی نووسینگەی کۆميسیۆن لە کەرکووک، پڕۆسەی ئەژمارکردن و جیاکردنەوەی بە دەستی دەنگەکانی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە پارێزگای کەرکووک دەستپێکرد.
سەرچاوەیەک لە کۆميسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان بە ئاژانسی ئانادۆڵوی رایگەیاند کە پڕۆسەی ئەژمارکردن و جیاکردنەوەی بە دەستی دەنگەکان لە پارێزگای کەرکووک، ٥٠٠ سندوقی دەنگدان کە سکاڵایان لەسەر تۆمارکراوە، دەگرێتەوە".
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.