Hamit Hüseyin
02 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 03 تەمووز 2018
ھەولێر - AA
سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی و سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا.
ماڵپەڕی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا سەرەتا نێچیرڤان بارزانی بەگەرمی پیرۆزبایی لە سەرۆک ئەردۆغان کرد بەبۆنەی سەرکەوتنی خۆیان و پارتەکەیان لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی توکیادا و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواست، سەرۆک ئەردۆغانیش سوپاسی نێچیرڤان بارزانی کرد.
ھەروەھا بە پێی ئەم ھەواڵە، ھەردوولا پەیوندییەکانی ھەرێمی کوردستان و کۆماری تورکیایان تاوتوێ کرد و جەختیان لە برەودان و بەرەوپێشبردنی زیاتری پەیوەندییەکان لە ھەموو بوارەکاندا کردەوە و پەیویەندییەکانی ھەولێر ـ ئەنقەرەیان بە گرنگ بۆ ھەردوولا وەسف کرد.
لە ھەواڵەکەدا ھاتووە، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا تاوتوێکردنی دۆخی ناوچەکە و پێشھاتەکان و چەند بابەتێکی دیکە، بەشێکی دیکەی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی و سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان بوو.