Salih Bilici,Ramal Abdullah Mahmood,Rewa Mahmut Hasan
18 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 18 مای,س 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانی گه‌ڕانه‌وه‌یدا له ئه‌مریكا، له فڕۆكه‌كه‌دا وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له مێدیاكانی توركیادا بڵاوبوونه‌ته‌وه، ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی ره‌ققه‌وه رایگه‌یاندووه، "ئه‌مریكا له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی ره‌ققه‌وه بڕیاری خۆی داوه. ئێمه‌ش پێمان راگه‌یاندوون، له‌م دۆخه‌دا هه‌ڵوێستێكی له‌م جۆره جێگای گرنگی پێدانی ئێمه نییه. به دڵنیاییه‌وه ئێمه ناتوانین له‌گه‌ڵ ئێوه‌بین. هه‌ماهه‌نگیی ئێوه له‌گه‌ڵ رێكخراوی تیرۆرستی له ره‌ققه به كارێكی ته‌ندروست نازانین".
ئه‌وه‌شمان به روونی پێ راگه‌یاندوون، "ئه‌گه‌ر مه‌ترسییه‌ك له لایه‌ن یه‌په‌گه و په‌یه‌ده‌وه بۆسه‌ر توركیا دروست ببێت، بێ ئه‌وه‌ی پرس به هیچ كه‌سێك بكه‌ین، یاساكانی به‌رگری له‌خۆكردن جێبه‌جێ ده‌كه‌ین. ئه‌مه‌مان به روونی پێڕاگه‌یاندوون".
ئەردۆغان ئاماژەی بەوەدا کە تورکیا لە عێراق و سووریا لە مەیدان دەبێت و گوتی: "من لەو بڕوایەدام کە لە دەرگامان بدەن بۆ پرسی سووریا. لە ئێستادا گەمارۆی رەققەیان داوە. دەبینین کە چی روودەدات. بەڵام تورکیا لە زەوی دەبێت. لە سووریا و لە عێراقیش دەبێت. وەک ناوەندی بڕیار، ناکرێت تورکیا لە دەرەوەی هاوکێشەکە بهێڵرێتەوە. لووتکەی ناتۆمان لەپێشە کە پرسی تیرۆر رۆژەڤێکی گرنگی دەبێت".
لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ هیچ متمانەیەکی داوە بە تورکیا لەبارەی یەپەگەوە، ئەردۆغان گوتی:
"متمانە پێدان شتێکە ئەوان بەردەوام باسی دەکەن. ئەوەی گرنگە بە فیعلی چی دەکەن. ئەو کارە نەرێینیانەی ئەفغانستان و عێراقمان بینی، ئارەزوو ناکەین دووبارە ببنەوە. ئاماژەمان بەوە دابوو کە ئەگەر بە ئەرکی هاوپەیمانێتی هەڵنەستن خۆمان چارەسەری دەکەین، ئەگەر ئەو رارەوە وەک هەڕەشەیەک بێت بۆسەر وڵاتەکەمان رێگەی پێ نادەین. ئەگەر ئەو قسانەی کردوویانن لەگەڵ کارەکانیان یەکنەگرنەوە و ئەو دڵنیاییدانەی داویانە جێبەجێی نەکەن... بەڵێنەکانیان نەهێننە دی ئەو کات بۆ خۆمان کێشەکە چارەسەر دەکەین. لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان دەدوێین و هەنگاوی پێویست دەنێین. بەڵام شتێکی دروست نییە لە ئێستاوە بڵێین چی دەبێت".
لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەواناندا کە پرسیان: "رات چییە بەرامبەر قسەکانی سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین کە گوتبووی 'بەردەوام دەبین لە کارکردن لەگەڵ کورد. بەڵام بیر لەوە ناکەینەوە چەکیان پێ بدەین'. راتان چییە؟"، ئەردۆغان گوتی: "کێشەکە کارکردن و کارنەکردن نییە لەگەڵ کورد. گرنگ ئەوەیە لە پەیوەندیدا نەبن لەگەل رێکخراوە تیرۆریستییەکان. بە لایەنە دانوستانکارەکان دەڵێین 'چەک بەوان دەدەن. بەڵگەمان لەبەردەستە. وێنەی مووشەکەکان هەیە'. دانی پێدا نانێن. ئێمەش بەردەوام دەبین لەوەی بەڵگەکان بخەینە بەردەمیان".